چای سه‌وز خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سووده و به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌م جۆره چایه گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه نوێیه‌كانی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی كوپێك چای سه‌وز له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت به‌تایبه‌ت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م - له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی كووپێك چای سه‌وز ئه‌ویه كه جه‌سته‌ت ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌ت بۆ ژنان به‌سووده چونكه ماده‌كانی ناو ئه‌م چایه ده‌یپارێزن له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها دژه ئۆكسانه‌كانی ناو چای سه‌وز كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نه‌جه‌ی مه‌مك به ته‌واوه‌تی.
دووه‌م - سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می به‌رگری دژ به هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار به‌هێزده‌كات.
سێیه‌م - كۆنترۆڵی ئاستی به‌رزی كۆلستڕۆڵ ده‌كه‌ن له خوێندا.
چواره‌م - شه‌كری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌تپارێزێت.
پێنجه‌م - یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات.