خانمه هونه‌رمه‌نی به‌ناوبانگی كورد هێڵی لۆڤ له نوێترین كاری‌دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی بیانی ڤیدیۆ كلیپێكیان بڵاو كرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه.
گۆرانیبێژی بیانی "Ardian Bujupi" له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیووب، ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی خۆی و هێلی لۆڤی بڵاو كرده‌وه و توانیان جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه به‌م گۆرانییه.
گۆرانییه‌كه به‌ناوی"GUNS & ROSES"ه و نووسینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "هێڵی لۆڤ و ئه‌دریان بوژوبی"ه‌وه نوسراوه و به‌یه‌كه‌وه وه‌ك دوێت گوتوویانه.
دیمه‌نه‌كانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌كه له دوبه‌ی وێنه‌گیراوه و هه‌ریه‌كه دانیاڵ زلۆتان و لیرۆی كلاوس كاری ده‌رهێنانیان بۆ كلیپه‌كه كردووه.
هێلین عه‌بدوڵڵا ناسراو به "ھێلی لۆڤ" ساڵی 1988 له ورمێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی 2013 به گۆرانی "Risk It All" ناسراوه، به زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت، له ساڵی 2014 له فیلمی"Mardan"به‌شداری كردووه.