دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ماڵێك ئاگری تێبه‌ربوو به‌هۆیه‌وه سێ منداڵ گیانیان له ده‌ستداو دایكی منداڵه‌كانیش به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری سووتای له نه‌خۆشخانه‌یه.
كه‌سوكاری ئه‌و ژنه‌ی كه خۆی و سێ منداڵه‌كه‌ی سووتان مێردی ژنه‌كه‌یان تاوانبار كردوه و ده‌ڵێن، " زاواكه‌یان ئه‌و كاره‌ی كردووه و سكاڵایان تۆمار كردووه و ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێت لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بێن به‌ده‌م ئه‌و رووداوه و سزای بده‌ن".
قادر نووری باوكی ئه‌و كچه‌ی كه سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی سووتانه‌وه به "وشه"ی راگه‌یاند، "مێردی كچه‌كه‌ی كه ده‌كاته زاوایان هه‌ستاوه به ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره و له ئه‌نجامدا سێ له نه‌وه‌كانی و كچه‌كه‌م سووتاون و دۆخی كچه‌كه‌یشی له باشی نییه".
زیاتر گوتی، " ئه‌وان ده‌ست به‌جێ سكاڵایان تۆمار كردووه و زاواكه‌یان گیراوه، چاوه‌ڕێی كۆتای لێكۆڵینه‌وه‌كان بێت له‌لایه‌نی دادوه‌ره‌وه، چونكه به به‌نزین منداڵه‌كانی سووتاندووه".
لاى خۆیه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌كاته باوكی سێ منداڵه‌كه‌و مێردی ژنه‌كه كه سووتاوه و له نه‌خۆشخانه‌یه گیراوه.
روونیشى كرده‌وه كه گرتنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بكرێت، ئه‌و سێ منداڵه‌ی كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سووتان به ناوه‌كانی "دارین و لارین و ده‌رون" ته‌مه‌نیان چوار مانگ و سێ ساڵ و پێنج ساڵ بوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی