یارجان، كچه نمایشكاری پێی خۆشه پێی بگوترێ "شاجوانی سلێمانی، له وێنه‌یه‌كی نوێی خۆیدا، خۆی به كچێكی جوان وه‌سف ده‌كات و له‌گه‌ڵ كوڕێكی "پاره‌دار" بڕیارێك ده‌دات.
شه‌وی ڕابردوو، یارجان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی سێڵفیی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه جلێكی سپی له‌به‌ردایه و پانتۆڵه‌كه‌ی تا سه‌ر ڕانی كراوه‌ته‌وه و به فلته‌ر ده‌موچاوی ڕازاندووه‌ته‌وه و تاتۆكه‌ی سه‌ر سنگیشی ده‌ركه‌وتووه.
له تێكستی سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه نووسیویه‌تی: "پێویستە یان کچێکی جوان بیت یان کوڕێکی پارەدار بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە تەنانەت یەک ھاوڕێی ڕاستەقینەشت نییە" ئه‌مه‌یش به‌پێی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی بۆی هاتووه، دوو ئاماژه‌ی تێدایه، یه‌كێكیان خۆبهجوانزانین و دووه‌م كێشه‌یه‌كی قووڵی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی هه‌یه. یه‌كێكیش له كۆمێنتنووسهكان ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گرتووه و نووسیویه‌تی: جوانی مەرج نیە بۆ کچ وە پارەش مەرج نییە بۆ کوڕ، چونکە ئەو دوو شتە دەبیتە هۆی شەڕ و ئاژاوە کە تۆ باسی دەکیت.
ستایلی یارجان و جله‌كانی وای كردووه، كۆمێنتی ڕه‌خنه‌ی له زۆر گۆڕینی شێوه‌ی بێت و پێی ده‌ڵێن: "هه‌ر مانگه به شێوه‌یه‌كی، گه‌ر خۆت نهتگوتایه یارجانم كه‌س نهیدهناسیت". یه‌كێكیش بۆی نووسیوه: ئه‌گه‌ر به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریش وه‌ك تۆ خۆت جوان بكه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌یگرێته‌وه؟
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 22 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.