هەڵكەوت زاهیر دینا هەڵدەپەڕێنێت

:: PM:12:18:22/12/2018 ‌
ئاوازدانەری دیار هەڵكەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی گۆرانی بۆ دینا تۆمار دەكات كە بەرهەمێكی گۆرانی هەڵپەڕكێیە، بڵاوبوونەوەی زانیاریش لەسەر بەرهەمەكە دەنگدانەوەی زۆری لێ دەكەوێتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لە گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە ژنە گۆرانیبێژ "دینا" لە بەرهەمێكی نوێی دەردەكەوێت لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر كە خەریكی تۆمار كردنی بەرهەمهێنانی گۆرانییەكی هەڵپەڕكێن كە جیاواز لە كارەكانی پێشووی.

ئاشكرا كراوە، ئەو بەرهەمە نوێیەی دینا لە تێكستی قادر ئەسعەدە و لە دابەشكردنی ئاریۆسە و بەمنزیكانە بڵاو دەبێتەوە.

بەرهەمهێنانی گۆرانییەكی هەڵپەڕكێ لەلایەن دیناوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری لێ دەكەوێتەوە و بە یەكەمین بەرهەمی هەڵپەڕكێی ئەو كچەی گۆرانیبێژەی دەزانن.




هەڵكەوت زاهیر كە پێشتریش ئاوازی بۆ چەندان گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب داناوە، وەك مەیادە حەناوی، سەمیرە سەعید، عەلی حەجاڕ و چەندانی تر، یەكێك لە بەرهەمە كاریگەرەكانی بریتی بوو لە گۆرانییەكە بەناوی "خاكی شیرین"ە كە هونەرمەند دیانا كەرەزۆن و بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی و سۆرانی گوتراوە و تێیدا ناوی پیرۆزی كوردستانیشی تێدایە.



وشە - رامیار جەواد