زیاتر لە نیوەی ئافرەتانی بەڕازیل رێگری دەكەن لەوەی سكپڕبن و منداڵیان ببێ، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زیكا كە بەخێرایی تووشی منداڵ دەبێ و ڤایرۆسێكی كوشندە و لەناوبەرە.
بەگوێرەی توێژینەوەكان، تا ئێستە هەزار و 845 حاڵەتی منداڵانی تووشبوو بە ڤایرۆسی زیكا تۆمار كراوە و ئەگەری ئەوەش هەیە كە حەوت هەزار و 246 حاڵەتی تر لە وڵاتەكە تۆمار بكرێ.
لەلایەكی ترەوە پزیشكان و نەخۆشخانەكانی منداڵبوون بەگوێرەی چاودێری و بەراوردكردنی داتاكان بۆیان ڕوون بووەتەوە، ئێستە 56% ئافرەتانی بەڕازیل ڕێگری دەكەن لەوەی دووگیان بن و منداڵ بهێننە دنیاوە، ئەمەش لە ترسی ڤایرۆسی زیكاوەیە. ئافرەتان بۆ ئەوەی منداڵەكانیان نەخەنە ژێر ئەو دۆخە مەترسیدارەی كە بەهۆی ڤایرۆسی زیكاوە بەسەریان دێ، ئامادە نین و نایانەوێ بەهیچ شێوەیەك منداڵیان ببێت.
ڤایرۆسی زیكا بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1947 لە ئۆگەندا دۆزرایەوە و لە 1952 لە ئۆگەندا و تەنزانیا بڵاو بووەوە، دوای ئەوەی مرۆڤ تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبێ، پێی دەگوترێ تای زیكا یان نەخۆشیی زیكا یان نەخۆشیی ڤایرۆسی زیكا، ئەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی هەوكردنی دەماغ و مێشكی مرۆڤ لەكار دەخات.
سەرچاوە/سكای نیوز.
باز