كۆمپانیای گووگڵ بڕیارە دوو كاتژمێری زیرەكی تەواو پێشكەوتووی بەرهەمی خۆی لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2017 بخاتە بازاڕەكانەوە.
ئەو دوو كاتژمێرە نوێیەی كۆمپانیای گووگڵ بە هێمای بازرگانی نیكسۆس دەخرێنە بازاڕ، بە نەوەی نوێی سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن. جێف شتانگ بەڕێوەبەری بەرهەمەكانی ئەندرۆید وێر لە كۆمپانیای گووگڵ بڵاوی كردەوە.
ئەو دوو بەرهەمەی گووگڵ لۆگۆی بازرگانی كۆمپانیای گووگڵی بەسەرەوە نابێ، بەڵكو لۆگۆی ئەو كۆمپانیایەی بەسەرەوە دەبێ، كە یارمەتی كۆمپانیای گووگڵی داوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو دوو جۆرە كاتژمێرە بەو پێشكەوتنە بێ وێنەیەی كە لە بەرهەمەكەدا ڕەنگیان داوەتەوە.
جیف تشانگ دەڵێ، گووگڵ لەگەڵ كۆمپانیایەكی دروستكەر هەماهەنگی كردووە و تا ئێستە ناوی ئەو دوو كاتژمێرەیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام لە ڕووی پێشكەوتن و كوالێتی و خزمەتگوزارییەكانی ئەو دوو كاتژمێرە زۆر بێ هاوتان.
دوو بەرهەمەكەی گووگڵ بە نوێترین ڤێرژنی سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن و پشتیوانی تەواوی ئاپەكان دەكات، هەروەها دەتوانرێ كەلوپەلی بە ئاسایی پێ بكرێ بە یارمەتی پرۆگرامی گووگڵ سمارت، جگەلەوە كۆمەڵێك تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری تری تێدایە كە تا ئێستە لە هیچ یەكێك لە كاتژمێرە زیرەكەكان بوونیان نەبووە.
سەرچاوە/سكای نیوز.