هاووڵاتییه‌كی میسری دوای ئه‌وه‌ی زانی كه ژنه‌كه‌ی ناپاكی به‌رانبه‌ر كردووه، به‌رگه‌ی نه‌گرت و به توندترین شێوه تۆڵه‌ی لێ كرده‌وه.
شه‌یما ژنێكی
میسری 28 ساڵ بوو، دوای ئه‌وه‌ی ناپاكیی به‌رانبه‌ر ئه‌حمه‌د 32 ساڵی مێردی كرد، لێی نه‌شارده‌وه و ته‌واوی ڕاستییه‌كانی به ورده‌كارییه‌وه پێ گوت، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و تاوانه‌ی نه‌بوو، بۆیه تۆڵه‌ی له شه‌یما كرده‌وه و له نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه فڕێی دایه خواره‌وه.
شه‌یما به ئه‌حمه‌دی گوتبوو ناپاكی كردووه و سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ چه‌ندان پیاو كردووه، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆ پێشانی مێرده‌كه‌ی دا، بۆیه ئه‌حمه‌د له نهۆمی چواره‌می شوێنی نیشته‌جێبوونه‌كه‌یان كه له ناوچه‌ی باخچه‌ی قوبه‌ی قاهیره بوو فڕێی دایه خواره‌وه.
پۆلیسه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌حمه‌دیان گرت و شهیماشیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه، بۆیان ده‌ركه‌وت چه‌ندان ئێسكی شكاوه، مێرده‌كه‌یشی به خۆی و به‌ڵگه‌كانیه‌وه له دادگا كه‌وتووه.