دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له خوشكه‌كانی و كیم كارداشیان له ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه ناوبانگیان به دنیا ناسرا، بڕیاریان دا سنوورێك بۆ خۆ پشاندانهكانیان دانێن، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیارێكی سه‌یریان بۆ ساڵی نوێ دا.
كیم، كلۆی و كۆرتنی كارداشیان له‌گه‌ڵ كایلی جینه‌ری خوشكیان، له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڕیارێكی ناخۆشیان دا و هه‌وادارانیان پێ خه‌مبار كرد.
خێزانی كارداشیانهكان بڕیاریان داوه له ساڵی 2019 ده‌ست له به‌كارهێنانی
ئه‌پڵیكه‌یشنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵگرن، ئه‌مه‌ش مانای وایه هێنده زۆر ده‌رناكه‌ون و كه‌مێك له هه‌ودارانیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، له كاتێكدا بینه‌رێكی زۆری هه‌ژماره‌كانیان له ته‌واوی دنیادا هه‌یه.
له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یه‌وه، كیم له په‌یامێكیدا بۆ هه‌وادارانی ئاشكرای كردووه و ده‌ڵێ: له ماوه‌ی ڕابردوودا، به به‌كارهێنانی به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشمان له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌نجام دا، به‌ڵام بڕیارێكی ناخۆش و قوڕسمان ده‌ركردووه، كه له ساڵی 2019وه چیتر له به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌ژمارانه به‌رده‌وام نه‌بین.
ئه‌م په‌یامه له لایه‌ن كیم، كلۆی، كۆرتنی و كایلی جینهرهوه به شێوازی جیاواز بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌مێكی زۆری لای هه‌وادارانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه دروست كردووه.