رۆناڵدۆ وێنەیەكی نوێی لە كریسمس بڵاو كردەوە

:: AM:11:23:25/12/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی وێنەیەكی نوێی خۆی بەبۆنەی جەژنی كریسمس و سەری ساڵی تازەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاو كردەوە.

رۆناڵدۆ وێنەكەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز و كوڕە گەورەكەی جۆنیۆر و كچەكەی لە جۆرجینا بەناوی ئەلانا مارتینا لەگەڵ هەردوو منداڵە جمكەكەی تیاگۆ ئێڤا گیرابوون كە تێیدا بە جڵی سوور و كڵاوی بابانوێل دەركەوتبوون.

جۆرجینا یەكەم دایكی ناسراوی منداڵەكانی رۆناڵدۆیە دوای ئەوەی ئەستێرەكە جۆنیۆر و تیاگۆ و ئێڤای لە دوو دایكی نەناسراو لە وڵاتی ئەمەریكا هێنابووە سەر دنیاوە.

جێی باسە رۆناڵدۆ ئەمە یەكەم سەری ساڵە لە وڵاتی ئیتاڵیا دەكاتەوە دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م