ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبێ بەشداریکردنی سەرکردایەتی باڵی ناوەندی بڕیار كۆدهبێتهوه، چونکە خۆیان دەڵێن بەشداری ناكهن.
لهباهری ئهو كۆبوونهوهیه كه بڕیاره سبەی شەموو 15ی تشرینی یهكهم، ئهنجام بدرێت، بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە باڵی ناوەندی بڕیار تایبەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند: مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری داوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بڕیاردانی کۆبوونەوەی سەکردایەتی لە دوای سکرتێری گشتی، لە دەستی جێگری یەکەمدایە، ئەگەر جێگری یەکەمیش غیاب بوو، ئەو کات جێگری دووەم دەتوانێت بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بدات.
گوتیشی: "ئێمە بە ھیچ شێوەیەک بەشداری ئەو کۆبوونەوەیهی سەرکردایەتی ناکەین، بەبێ بەشداری کردنی دوو جێگرەکەی سکرتێری گشتی یەکێتی و ئەندامانی تری سەرکردایەتی، ئەو کۆبوونەوەیە فاشیلە و ھیچ شەرعییەتی نییە".
بهرزان ئاماژهی بهوهش دا: "کۆبوونەوەکەی سبەینێ ناشەرعی و نادروستە و پێچەوانەی پەیڕە و پڕۆگرامەکانی یەکێتییە، بەبێ ئێمەش کۆبوونە فاشیلە، چونکە کۆبوونەوە بەبێ پەیڕە و پڕۆگرام ناکرێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەش کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا ھەر بڕیار و قسە و گفتوگۆیەک بکرێت، باڵی ناوەندی بڕیار پێوەی پابەند نابێت، ئەگەر پابەند بووینایە دەچووینە کۆبوونەوە.
لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ڕابردوو، ھەر دوو جێگری یەکەم و دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەھۆی ئەو ناعەدالەتی و قۆرخکارییەی یەکێتی، بەیاننامەیەکیان ڕاگەیاند و تێیدا باڵی ناوەندی بڕیاریان ڕاگەیاند و بڕیار و گفتوگۆکانی یەکێتیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوەندە بە ناشەرعی دەزانن.
وشە/ سلێمانی، ھۆشیار عەلی
پێداچوونهوه: موحسین شابان