میا خه‌لیفه ئه‌ستێره‌ی فیلمه ڕووته‌كان كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكایه و به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی لبنانییه، پێشنیاز كراوه ببێته باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه.
ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، ماڵپه‌ڕی گۆگڵ ئاشكرای كرد كه له وڵاتی میسڕ، گه‌ڕان به‌شوێن ناوی "میا خه‌لیفه" پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌مان ئه‌و تۆڕی گه‌ڕانه ئاشكرای كردبوو كه گه‌ڕان به شوێن وێنه‌كانی ئه‌و ئێستێره ڕووته، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشه‌نگه.
ئه‌مه گه‌رمبوونه‌وه‌ی بازاڕی خه‌لیفه، دوای ئه‌وه دێت كه ماڵپه‌ڕی "change"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوایان له دۆناڵد تره‌مپ كردووه، میا وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه‌یان له سعوودیه دابمه‌زرێنێت.
ڕێژه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی ئه‌و داوایه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران كه‌س، وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ناوی سیناتۆریشی تێدایه بۆ ئه‌و پێشنیازه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ تا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه میا خه‌لیفه، به‌و پێیه له بنه‌چه‌دا عه‌ره‌به و كولتووری عه‌ره‌ب و موسڵمان شاره‌زایه، كه‌سێكی شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و باشتر ببات.
میا خه‌لیفه، پۆڕنۆستارێكی ئه‌مه‌ریكییه، له بنه‌ڕه‌تدا له خانه‌واده‌یه‌كی لبنانییه و شانازی به زێدی خۆیه‌وه ده‌كات و له چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌شی تاتۆی وه‌ك دروشمی نیشتمانی بۆ وڵاته‌كه‌ی چاندووه.
سه‌رچاوه: سپۆتینگ