چێشتخانه‌یه‌كی ناسراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "Baidu" سیسته‌مێكیان پێكهێنا كه به‌پێی ده‌موچاوی كه‌سه‌كان، ده‌زانێ حه‌ز له چ خواردنێك ده‌كه‌یت.
ئه‌و چێشتخانه‌یه، كار له‌سه‌ر هه‌سته‌وه‌رییه‌كانی ده‌موچاو ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی كامێرایه‌ك و شاشه‌یه‌كه‌وه كه به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستیت، ده‌ری ده‌خات كه تۆ حه‌زت لێیه چ جۆره خواردنێكه بخۆیت، هه‌ر وه‌ك چۆن ته‌مه‌نیشی ڕه‌چاو كردووه.
كۆمپانیای "Baidu" له به‌یاننامه‌یه‌كدا خستییه ڕوو، به‌پێی ئه‌و سیته‌مه‌ی دایان ناوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كوڕانی ته‌مه‌نیان له ساڵانی 20 بۆ سه‌ره‌وه‌یه، حه‌زیان له هه‌مبه‌رگری مریشكه، له‌گه‌ڵ مریشكی بر‌ژاو، خانمانی ته‌مه‌ن 50 ساڵیش بۆ سه‌ره‌وه، شۆربای جۆ، شیر و فوولیان پێ خۆشه له به‌یاناندا، ئه‌مه جگه له چه‌ندان نموونه‌ی تر.
ئه‌و چێشتخانه ناسراوه كه له ژاپۆن و چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیا لقی هه‌یه، له سیسته‌مه‌كه‌یدا، ده‌شزانێ ئه‌گه‌ر تۆ پێشتر سه‌ردانت كردبێت، بۆیه خواردنه‌كه‌ی پێشووشت بۆ ده‌خاته به‌رده‌م وه‌ك بژارده‌یه‌ك له‌و بژاردانه‌ی بۆی دیاری كردووی تا خۆت بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت.
سه‌رچاوه: الیوم السابع