ده‌توانێ 20 خوله‌ك له‌ژێر ئاوی به‌ستوودا بمێنێته‌وه
وه‌ك نه‌ریتێكى ساڵانه‌ی خۆی، گه‌نجێكى شارۆكه‌ى ئاكرێ، دواى ئه‌وه‌ی به‌فر ده‌بارێت و ئاوی چه‌م و ڕووباره‌كان ده‌یبه‌ستێ، به ڕووتى ده‌چێته ناو به‌فراوه‌وه.
"هوشمه‌ند عه‌بدولره‌زاق"، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه به رووتى ده‌چێته ناو به‌فراوه‌وه، به "وشه"ى گوت: ماوه‌ى حه‌وت ساڵه بۆ كات به‌سه‌ربردن، كه به‌فر ده‌بارێت و ئاوى كانیاوه‌كان و چه‌مه‌كان ده‌یبه‌ستێت، به رووتى ده‌چمه ناو به‌فراوه‌وه و ده‌توانم ماوه‌ى 15 بۆ 20 خوله‌ك له ژێر ئه‌و ئاوه به‌ستوو و به‌فره ساره‌دا به رووتى بمێنمه‌وه.
زیاتر گوتی: هیچ نه‌خۆشییه‌كم نییه و به رووتى چوونه ناو به‌فر و ئاوى سارد و به‌ستوودا ته‌نیا ئاره‌زویه‌كه و ساڵانه له وه‌رزى زستاندا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه و زورم پێ خوشه، بۆ من به‌فر و باران و ئاوى به‌ستوو، هیچ سارد نییه و پێویستیم به چاكه‌ت و جلى ئه‌ستوور نییه و ته‌نانه‌ت پێویستم به سوپاى دار و نه‌وت و خۆ گه‌مركردنه‌وه‌كانیش نییه و جگه له‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه به ئاوى گه‌رم خۆم ناشۆم ،پێویستیم به ئاوى گه‌رم نییه.
راشی گه‌یاند كه ئه‌و له وه‌رزى زستاندا سه‌رماى نابێت و هه‌رگیز له وه‌رزى هاوینیشیدا گه‌رمای نابێت و گوتى: من له وه‌رزى هاویندا هیچ هه‌ست به گه‌رماى خۆر ناكه‌م و ده‌توانم له گه‌رمه‌ی هاویندا له‌به‌ر خۆر بخه‌وم و پێویستم به سپلێت و ساردكه‌ره‌وه نییه.
هوشمه‌ند ئاكره‌یی، ته‌مه‌نى 36 ساڵه و له شارۆكه‌ى ئاكرێ سه‌ر به پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێیه.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆرى