له‌که‌مپی سێودینان (خازر2) تیمه‌کانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ هاوکاریکردنی 450 خێزانی ئاواره‌ی شاری مووسڵ به‌ڕێوه‌برد و هاوکارییان کردن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی کانوونی یه‌که‌م/دیسێمبەری 2016، له که‌مپی سێودینان (خازر 2) تایبه‌ت به ئاواره‌کانی شاری مووسڵ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، که به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئازادکردنی شاره‌که‌یانه‌وه ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتووه و ڕوویان له که‌مپه‌که کردووه، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی که‌مپه‌که‌ی پێ سپێردراوه، له هه‌ڵمه‌تێکی دا تیمه‌کانی هه‌ستان به دابه‌شکردنی پێداویستییه رۆژانه‌ییه‌کان، له‌وانه، دابه‌شکردنی پارسێلی پاککه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ت و گۆشتی سوور به‌سه‌ر 450 خێزانی ناو که‌مپه‌که.
دەزگه‌ی خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هاوکاری و یارمەتی ئاواره‌کان ده‌کات و پێداویستییەکانیان بۆ دابینکردوون و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌میشه هاوکارییه‌کان بگه‌یه‌نێته لێقه‌وماوان و ئاواره‌کان له که‌مپه‌کاندا.