تیمێكی توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی، چاره‌سه‌رێكی نوێ و بنه‌بڕی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان به ناوی "هارمین" داهێنا، وه‌ك ده‌ڵێن ده‌بێته شۆڕشێك له‌و بواره‌دا و ئیتر شه‌كره نابێته نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و درێژخایه‌ن.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پسپۆڕانی كۆلێژی "ئیكان"ی پزیشكیی سه‌ر به زانكۆی "مانت سینای"ی له شاری نیویۆرك كردوویانه، دڵخۆشكه‌ر بووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، به‌م دۆزینه‌وه‌یه‌یان وا ده‌كات خانه‌كانی ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م ده‌هێنن، جارێكی تر ڕێژه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه. واته ئه‌و كێشه‌یه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره هه‌یه‌تی كه په‌نكریاسی ئه‌نسۆلین دروست ناكات، ئیتر جارێكی تر دروستی ده‌كاته‌وه.
خۆی نه‌خۆشیی شه‌كره بریتییه له لاوازبوونی په‌نكریاس له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین بۆ ئه‌وه‌ی بڕژێته سه‌ر ئه‌و شه‌كره گلوكۆزانه‌ی ده‌چنه جه‌سته‌وه، كاتێك ئیشی خۆی ناكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو خانه‌كانی جه‌سته دروست ده‌كات.
ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی ناویان لێ ناوه "هارمین" هانی خانه‌كانی به‌نكریاس ده‌دات، ده هێنده‌ی خۆی چالاك بێت و ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م بهێنێ، كه پێیان ده‌گوترێ خانه "بیتا"كان. له‌مه‌ش مژده‌به‌خشتر، خواردنی ده‌نكی "هارمین" له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رێكی تر كه هێشتا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌بێته هۆی پته‌وكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی ئێسك و ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینیش بۆ 40 هێنده‌ی خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
كه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌گاته ده‌ست نه‌خۆش؟ به‌پێی ڕاپۆرتێكی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی كه ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" لێی وه‌رگرتووه، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌كه هێشتا له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدایه. واته توێژه‌ران ده‌رمانه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانه‌كه‌یان هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌ر مرۆڤ، ئه‌گه‌ر ئه‌و قۆناغه ببڕێ، به دڵنیاییه‌وه شۆڕشێكی گه‌وره له بواری چاره‌سه‌ری شه‌كره دروست ده‌كات.