لە پەخشی راستەوخۆ بیری نەبوو كە مێزەكەی بەردەمی شووشەیە

:: AM:10:20:25/12/2016 ‌

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیانەی خوارەوە دەردەكەوێت، خانمە پێشكەشكارێكی ئیتاڵیایییە، كە لە كاتی خوێندنەوەی گەشتی هەواڵەكاندا، تووشی هەڵوێستێكی نامۆ دەبێت.

كۆستانزا كالابریز، ئەو خانمە پێشكەشكارەیە كە بۆ خوێندنەوەی هەواڵەكان بیری چووبوو كە مێزەكەی بەردەمی لە شووشە دروست كراوە و ژێرەوەی تێدا دەردەكەوێت، بۆیە جلی خوارەوەی نەپۆشی بوو و تەنیا مایۆیەكی ژێرەوەی لەبەردا بوو، چونكە وایزانیبوو مێزەكە دەیشارێتەوە و دەرناكەوێت كە جلی تری لەبەر نییە.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زیاتر لە 400 هەزار بینەری هەبوو.

سەرچاوە: سپوتنیك





وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی