به‌شیر حه‌داد: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كراوه و مانگانه دابین ده‌كرێ
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی پشكی هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، كاری له پێشینه دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه كه مانگانه دابین بكرێت ئه‌وه‌ش رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و له یاسای بودجه جێگیر كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ى كانوونى یه‌كه‌م، د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2019 له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه و كاری له پێشینه دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه كه مانگانه دابین بكرێت ئه‌وه‌یش رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و له یاسای بودجه‌ی عێراق جێگیر كراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق روونیی كرده‌وه، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له قه‌رز و كرێی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابین بكرێت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مووچه‌ی پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش له ده‌قه یاساییه‌كان زیاد بكرێت.
حه‌داد دووپاتى كرده‌وه كه له‌و سیناریۆیانه‌ی بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دانراوه كامه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته به‌پێى ڕێككه‌وتنێكى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق مانگانه 317 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌رێم له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆى ده‌توانێ مووچه‌ى پێ دابین بكات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم