ساڵى 1898، ئه‌دۆڵف هیتله‌ر سه‌ركرده‌ى نازییه‌كان و ئه‌ڵمانیا، له شوقه‌یه‌كی بچووكی نیشته‌جێ بوون له شارۆكه‌ى "براوناو ئێم ئێن"ی نه‌مسایی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، له دایك ده‌بێت.
دواى ئه‌وه‌ى
هیتله‌ر ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا و پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌مى جیهانی و شكستى نازییه‌كان، ئه‌و خانووه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌مسا گرنگی زۆری پێ ده‌درێت له ترسی ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئادیۆلیسته نازییه‌كان بكرێته شوێنی گردبوونه‌وه‌یان و یاد كردنه‌وه‌ى نازیه‌ت و له دایكبوونی نازیهتى نوێ.
حكوومه‌تى نه‌مسا، له دواى جه‌نگی دووه‌مى جیهانی رێگه‌ى نه‌داوه هیچ كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و خانووه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناوه ناوه نۆژه‌نی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌رچی گیرلیند بومیر خاوه‌نی راسته‌قینه‌ى شوقه‌كه، كه له‌و كاته‌ى هیتله‌ر له دایك بووه ئه‌و شوقه‌یه هی ئه‌وان بووه تاكو ئێسته‌ش.
دواجار حكوومه‌تی نه‌مسا بڕیاریدا به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنه‌ی خانووه‌كه، بڕی 350 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بداته خاوه‌ن شوقه‌كه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ كرێی شوقه‌كه له ماوه‌ى ئه‌و 70 ساڵه ده‌كاته ملیۆنێك و 700 هه‌زار دۆلار نه‌ك 350 هه‌زار.
حكوومه‌تى نه‌مسا، به فه‌رمی له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌و شوقه‌یه‌ى له خاوه‌ن شوقه‌كه به‌كرێ گرتووه و به‌كاری هێناوه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
خاوه‌نی شوقه‌كه تا ئێسته چه‌ندان دهستهوارهى بۆ فرۆشتنی شوقه‌كه پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام هه‌مووی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له ساڵى 2011 گرێبه‌ستى به كرێدانیشی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نه‌مسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام دواتر حكوومه‌تی نه‌مسا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوو، چه‌ندانجار نیگه‌رانی و ترسی خۆی راگه‌یاندووه كه شوقه‌كه ببێته ماڵۆچكه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نازییه نوێیه‌كان.
له 2016، فولفغانغ سوبوتكا وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا رای گه‌یاند كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی مه‌به‌ستییه‌تى ئه‌و شوقه‌یه نه‌بێته زیاره‌تگای نازییه نوێییه‌كان، چونكه له پێشتریش چه‌ندان كه‌س له هه‌وادارانی هیتله‌ر له‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و دروشمه‌كانی هیتلهرییان گوتووه‌ته‌وه.
دواى ململانێیه‌كی زۆری یاسایی له‌نێوان حكوومه‌ت و خاوه‌ن شوقه‌كه، دواجار دادگای ده‌ستووری نه‌مسا پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت كرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شوقه‌كه.