عەبادی لەگەڵ پێشمەرگە و حەشدی شەعبی كۆ دەبێتەوە

:: PM:02:11:14/10/2016 ‌

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای كەركووك، ئەو لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگاكە كۆ بووەوە و سەردانی گوندی بەشیری توركمانشینی كرد.

دوای گەیشتنی عەبادی بۆ شاری كەركووك لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی كۆ بووەوە و باسی دۆخی جەنگی لەدژی داعش كرد بەتایبەتی ئامادەسازییەكان بۆ ئازادكردنەوەی شارۆكەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای كەركووك كە بەدەستی داعشەوەیە.

عەبادی لەو سەردانەیدا ئاماژەی بۆ نزیكبوونەوەی كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی شارۆكەی حەویجە و دەوروبەری لە داعش كردەوە، وێڕای باسكردنی دۆخی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگاكە، دواتر سەردانی گوندی بەشیری كرد.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەردوو جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ و حەویجە، ئەمڕۆ هەینی حەیدەر عەبادی یەكەم سەردانی بۆ پارێزگەی كەركووك لە دوای بوونی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دا. 

وشە/شەفەق نیوز-و: مەحموود ئیسماعیل




وشە - باز ئه‌حمه‌د