ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەردەكەوێت، گەنجێكی هەرزەكارە، لەو كاتەی كامێرای فەیسبووكی كردووەتەوە و لەگەڵ هاوڕێكانیدا بەشێوەی ئۆنڵاین، خەریكی ئەنجامدانی یاریی "League of Legends"ە.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە و بووەتە مایەی بڵاوبوونەوە و دەنگدانەوەی گرتە ڤیدیۆكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، بریتییە لەوەی كە لە كاتێكدا كامێراكە كراوەیە و كوڕەكە خەریكی ئەو یارییەیە، دایكی كە تەنیا جلی ژێرەوەی پۆشیوە و ستیان و مایۆی لەبەرە، دێتە ژوورەوە و لە كامێراكەشدا وێنەی دەردەچێت، بۆیە كوڕەكە بە خێرایی دەرگەكە دادەخات.
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە سەرنجی ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی راكێشاوە و لە ماوەی چەند رۆژێكی كەمدا زیاد لە یەك ملیۆن بینەری هەبووە.
سەرچاوە: سپوتنیك