له نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه زانایانی ئینگلته‌را ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه ژنان له قۆناغێكی ته‌مه‌نیاندا هیچ خۆشییه‌ك له پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانیان نابینن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه‌یه كه له منداڵ خستنه‌وه هه‌یانه.
زانایانی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی گشتی ئینگلته‌را توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، تێیدا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر حه‌وت هه‌زار ژن كرا، ته‌مه‌نیان له 16 ساڵییه‌وه ده‌ستی پێ ده‌كرد، به گشتی زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له نێوان 25 تا 34 ساڵ بوو.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت ژنان له ته‌مه‌نێكدا هیچ خۆشییه‌ك له پێوه‌ندییه‌كانی سه‌رجێی نابینن، چونكه ترسێكی زۆری منداڵ خستنه‌وه له دڵ و مێشكیاندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت گوێ به‌وه ناده‌ن هه‌موو مانگێك ئازاره‌كانی سووڕی مانگانه بچێژن، به‌ڵام خۆیان له منداڵبوون بپارێزن.
زانایان ده‌ڵێن، ترسی ژنان له منداڵ خستنه‌وه له‌و ته‌مه‌نه‌دا وای كردووه، به‌رده‌وام دڵیان لای به‌كارهێنانی ده‌رمان و ڕێیه‌كانی تری ڕێگریكردن له منداڵ دروستكردن بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه خۆشی له پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌بینن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، 12%ی ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 16 تا 24 ساڵییه، له‌گه‌ڵ %33 ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 35 تا 44 ساڵییه و %45ی ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 45 بۆ 54 ساڵییه، له منداڵ خستنه‌وه ده‌ترسن. له‌مه‌شه‌وه ده‌ركه‌وت ژنان تا ته‌مه‌نیان زیاتر بێت، كه‌متر چێژ له پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان ده‌بینن، هه‌تا ته‌مه‌نیشیان بچووكتر بێت، كه‌متر هه‌وڵی ڕێگریكردن له منداڵبوون ده‌ده‌ن.