دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی 11)

:: PM:03:14:25/12/2016 ‌

لە هەفتەی یانزەیەم ئەم پزیشكە پسپۆڕە باس لە دروستبوونی چاوی منداڵ دەكات، هەروەها قەبارەی كۆرپەڵە دیار دەكرێت.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە"ەوە هەفتەی یانزەیەمی دووگیانی ڕوون دەكاتەوە دەڵێ‌، لەم هەفتەیەدا گەشەی زۆربەی بەشەكانی جەستە تەواو دەبێت، گلێنەی چاوی منداڵا دروست دەبێت.

ئەم پزیشكە پسپۆڕە ئاشكرای دەكات، قەبارەی منداڵ لەم هەفتەیەدا پێنج بۆ شەش سانتیمەترە، هەروەها سەری منداڵ بەقەد نیوەی درێژی كۆرپەڵە دەبێت، هەندێك جار لەم هەفتەیە یان لە هەفتەی داهاتوو خوێن دەست بە سوڕان دەكات لە نێوان كۆرپەڵە و وێڵاش.

دكتۆر گوڵاڵە دەڵێت، منداڵ لەم هەفتەیەدا تا دواین قەبارەی گەورەبوونی بەقەد وشە ترێیەكە، هەروەها ئارەزووی دایكەكە بۆ خواردن باشتر دەبێت، گرنگترین هۆكاریش لەم هەفتەیەدا دایك هێڵنج و ڕشانەوەی نامێنێت یان كەم دەبێتەوە.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویدا باس لە دروستبوونی ئەندامی زاوزێی كۆرپەڵە دەكات و بە هەفتەیەك دواتر ڕەگەزی كۆرپەڵە دیار دەبێت، هەروەها منداڵدانی دایك دەست دەكات بە بەرزبوونەوە.



وشە - رامیار جەواد