وێنە و ڤیدیۆ.. لە هەولێر ژنێك لە جیاتی فرمێسك خوێن لە چاوانی دێتە دەر

:: PM:01:23:05/01/2019 ‌
ژنێك لە هەولێر ماوەی دوو ساڵە لە جیاتی فرمێسك خوێن لە چاوی دێت و هاوسەرەكەشی ئاشكرای دەكات، هیچ پزیشكێك نەماوە لە كوردستان نەیبەم بۆ لای چارەسەری نییە.

ئەمڕۆ شەموو پێنجی كانوونی دووەم، ڕێبین هۆرمزیار هاوسەری ئەو ژنە بۆ "وشە" گوتی، خێزانەكەم دوو ساڵە بەدەست نەخۆشییەكی نەزانراو دەناڵێنێت و هیچ چارەسەرێكی نەبووە.

هاوسەرەكەی گوتی، هیچ پزیشكێك نەماوە لە كوردستان نەیبەمە لای هیچ چارەسەرێكی نییە كە لە شوێنی فرمێسك لە چاوەكانی خوێن دێت، بۆیە چارەسەری تەنیا لە دەرەوەی وڵاتە.

ئاشكرای كرد، وەك كوڕە شەهیدێك ئەوە دۆخی منە كە دوو ساڵە پێی دەناڵێنم كە تائێستە هیچ پزشێكێك نازانێ نەخۆشییەكەی چییە، بەڵام هەر پارەمان لێ وەردەگرن و هیچی تر.

ئەو گوتانەی ڕێبین لە كاتێكدایە لە ڕێكەوتی دووی دیسێمبەری ساڵی 2016 نەقیب ئیسماعیل ئەنوەری باوكی لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی لە میحوەری باشیك لەكاتی هەڵگرتنەوەی چەند مینێكدا دواجار مینێك بەخۆیدا تەقیوەتەوە و شەهید بوو.

"وشە" وێنە و ڤیدیۆكە لەسەر خواستنی خانەوادەكە بڵاو دەكاتەوە.







وشە - رامیار جەواد