یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی پێشێلكاری بەرانبەریان لەلایەن ژنەكانیانەوە، ئەمساڵ 588 پیاو سكاڵایان تۆمار كردووە و 115 خۆكوشتن بوونی هەبووە و پێنج پیاویش كوژراون.
ئەمڕۆ شەموو پێنجی كانوونی دووەم، یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاماری ساڵی 2018 بڵاو كردەوە كە تێیدا پێشێلكارییەكانی بەرانبەر پیاوان كراوە خرایە ڕوو، لە ساڵی ڕابردوو 558 سكاڵای پیاوان هەبووە و 115 خۆكوشتن و پێنج كوشتن هەبووە.
لە ئامارەكەدا هاتووە، 39 پیاو دەركراون و 57 خیانەتی هاوسەری هەبووە و نۆ پیاو لێیان دراوە و 178 تەداخولی كەسوكاری ژن بوونی هەبووە، گوشاری دەروونی سێكسی 36 حاڵەت بووە و دەست بەسەرداگرتنی مووچە هەشت حاڵەت و بێبەشكردنی باوك لە بینینی منداڵەكانیان 231 حاڵەت بووە.
ههروهك دووپات لهوه كراوهتهوه، هەر ژنێك دەست بۆ مووچەی مێردەكەی ببات بە توندوتیژی حیساب دەكرێت.
ئاماژە دراوە، زۆرترین خۆكوشتنی پیاوان بریتی بووە لە 45 پیاو لە سلێمانی خۆیان كوشتووە، لە هەولێر 23 خۆكوشتن و دهۆك 16 خۆكوشتن و كەركووك 18 خۆكوشتن و هەڵەبجە 13 خۆكوشتن.