لەم شارەی كوردستان كچێك منداڵی لە باوكی دەبێت

:: PM:04:03:25/12/2016 ‌

بەهۆی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك لەلایەن باوكی و مامییەوە لە شاری كەركووكدا، دادگا بڕیار لە لەسێدارەدانی بۆ باوكی كچەكە و مامی كچەكە دەركرد.

جوان زەنگەنە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە"وشە"ی ڕاگەیاند، دادگای كەركووك سزای لەسێدارەدانی بۆ باوك و مامی ئەم كچە دەركرد، هەروەها ڕێگە نادەین سزاكە جێبەجێ نەكرێت بەڵكو لە هەوڵی ئەوە دەبین بڕیارەكەی دادگا جێبەجێ بكرێت.

لەبارەی چۆنیەتیی ئاشكرابوونی تاوانەكە، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەم كچە ئازارێك لە سكی دەبێت باوكی وا دەزانێت گورچیلەی ژان دەكات، دواتر لە نەخۆشخانە دەردەكەوێت دووگیانە و كاتی منداڵبوونیەتی، بۆیە دوای لێكۆڵینەوە دەردەكەوێت لەلایەن باوكی و مامی سكی پڕ كراوە.

"د، ف" تەمەن 16 ساڵ لەلایەن باوكی و مامی بۆ ماوەیەكی زۆر دەستدرێژی سێكسیی دەكرێتە سەر، نزیكەی نۆ مانگ بەر لە ئێستە دوای ئاشكرابوونی ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەكی زۆری دەبێت و بەفەرمانی دادگا باوكی و مامی دەگیرێن، لە سەرەتای لێكۆڵینەوەكان ڕەتی دەكەنەوە ئەم تاوانەیان ئەنجام دابێت، بەڵام دوای پشكنینی پزیشكی دان بە تاوانەكەیان دەنێن. 


وشە - رامیار جەواد