دوو وێنەی نوێی كیم كارداشیان بڵاو دەكرێنەوە

:: PM:04:07:25/12/2016 ‌

لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، لاپەڕەیەك بە ناوی "هەوادارانی ئەمەریكایی كیم كارداشیان" هەستاوە بە بڵاوكردنەوەی دوو وێنەی نوێی ئەستێرەی تەلەڤزیۆنیی ئەمەریكایی كیم كارداشیان.

لە وێنەكاندا كیم كارداشیان، پێڵاوێكی پاژنە بەرزی لە پێ كردووە و وەك هەمیشەش جلێكی سەرنجڕاكێشی رەنگ رەشی پۆشیوە و ئەمەش بووەتە مایەی راكێشانی سەرنجی ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، كە كیم كارداشیان ئەو وێنە نوێیانەی لە پەیجە فەرمییەكەی خۆی لە فەیسبووك و لە لاپەڕەكەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرامیدا بڵاو نەكردووەتەوە، كە پێشتر بەردەوام وێنە نوێیەكانی لەوێ بڵاو دەكردەوە.

جێی ئاماژەیە، كیم كارداشیان دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فڕەنسا، رووبەڕووی دزی لێكردن بووەوە و دواتریش كانی وێستی هاوسەری لە نەخۆشخانە خەوێنرا، دەركەوتنەكانی كەم بوونەتەوە و لە چاوی كامێراكان دوور كەوتووەتەوە.

سەرچاوە: سپوتنیك






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی