گۆرانیبێژی لاو هەڵوێست محەمەد نوێترین گۆرانیی بە شێوەی دەنگ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بە ناوی "دوو ڕێگا" بڵاو کردەوە.
"دوو ڕێگا" نوێترین بەرهەمی هونەریی هەڵوێستە، وەک هونەرمەند لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی، گۆرانیەکە هۆنراوەی مەسعوود فەتاحییە، میلاد فەرهودی ئاوازی بۆ داناوە، ستۆدیۆی میترۆنۆم کارەکانی بۆ کردووە، هاوڕێ عەلی کاری گرافیکی بۆ کردووە.
هەوادارانی هەڵوێست داوایان لێ کردووە بەرهەمەکانی خێراتر بکات بە کلیپ و واز لە بڵاوکردنەوەی دەنگ بهێنێت.
هەڵوێست محەمەد لە شاری هەڵەبجە لەدایكبووە، دانیشتووی شاری سلێمانییە و دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپ و ئەلبومێکی گۆرانیی هەیە.