هاندێكی نوێ شۆڕشێك لە جیهانی مۆبایلدا دروست دەكات

:: PM:09:03:05/01/2019 ‌

هەواڵە دزەپێكراوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە 2019 هاندێكی بێ وێنەی نووشتاوە (چەماوە)، وەك شۆڕێك لە جیهانی مۆبایل و تابلێتەكان دەخرێتە روو، وەك رۆژنامەی "میرۆر"ی بەرتانی ئاماژەی بۆ كرد.

سەرچاوەكە لە هەواڵە دزەپێكراوەكان بۆ لاپەڕەی " evleaks" لە تویتەر رای گەیاند كە كۆمپانیای شاومی چینی پێشەنگ لە بواری تەكنۆلۆجیا، خۆی ئامادە كردووە بۆ خستنەڕووی ئامێرێكی تابلێتی چەماوە كە دەبێتە هاندێكی بچووككراوە و ئاماژەی كرد، ئەو هەنگاوە شۆڕشێك لە جیهانی مۆبایلی زیرەك دروست دەكات.

وردەكاری زیاتر لەبارەی ئەو مۆبایلە باس نەكراوە، بەڵام لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لە تویتەر بڵاو كراوەتەوە، دەری دەخات چۆن ئەو مۆبایلە شێوەی جیا جیا وەردەگرێت و بە دیزاینێك جیا دەكرێتەوە كە بۆ سێ شاشە دەچەمێتەوە، لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت ئەو ئامێرە زۆر باش كار دەكات و ئەپلیكەیشنەكانیشی بە نەرمی و بێ كێشە كار دەكەن، بەڵام تا ئێستە وادەی خستنە بازاڕ و نرخی پێشبینیكراوی یان ئەوەی دزەی كردووە دوا شێوەیەتی دیار نییە.

شایەنی باسە چاوەڕوان دەكرێت لە 2019 چەندان هاندی چەماوە بخرێنە روو، لەوانە كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور پێشتر تۆمارێكی ڤیدیۆیی بۆ هاندە نوێیەكەی بڵاو كردەوە كە پشت بە سیستەمی ئەندرۆید دەبەستێت. بە هەمان شێوە هەردوو كۆمپانیای هواوی و رۆیاڵی چینی بەنیازی خستنە رووی هاندی هاوشێوەن.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل