له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوی منداڵی داهاتوویان ڕێك نه‌كه‌وتن، ژن و مێردێك دوای سێ ساڵ هاوسه‌رگیری، بوو به شه‌ڕیان و له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كرده‌وه، ژن و مێردێك كه سێ ساڵ بوو هاوسه‌رگیرییان كردبوو، خه‌ریك بوو ده‌بوونه خێزانێكی ته‌واو و منداڵی یه‌كه‌میان له حه‌وته‌م مانگی ته‌مه‌نی له سكی دایكی‌دا بوو.
دوو مانگ به‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌كه له دایك بێت، ژن و مێرده‌كه بڕیاریان دا ناوێك بۆ كچه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام پیاوه‌كه پێشنیازی كرد ناو له كچه‌كه‌یان به ناوی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌یه‌وه بنێت، بۆیه ئه‌و ژنه به‌رگه‌ی نه‌گرت و داوای جیابوونه‌وه‌ی كرد.
ئه‌و ژنه چیرۆكه‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی ڕیدێت بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ: دوای ئه‌وه‌ی زانیم مێرده‌كه‌م ده‌یه‌وێت به ناوی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌یه‌وه ناو له كچه‌كه‌مان بنێت، ڕاسته‌وخۆ داوای جیابوونه‌وه‌م كرد، به‌ڵام دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتین كه من ناو له‌م كچه‌مان بنێم و منداڵی دواترمان به دڵی مێرده‌كه‌م بێت.