رێنماییەكانی تایبەت بە جەنگی مووسڵ راگەیەندرا

:: PM:03:38:14/10/2016 ‌

شانەی راگەیاندنی جەنگ سەر بە سەركردایەتی كردەوەگەلی هاوبەش رێنماییەكانی تایبەت بە رووماڵكردنی كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵی راگەیاند و تیایدا بڵاو كردنەوەی هەر هەواڵێكی تایبەت بە جەنگەكە بێجگە لە سەرچاوە رێپێدراوەكان قەدەغە كرد و ئەو كەس و لایەنانەشی دیاری كرد كە دەتوانن لێدوان بدەن كە ئەوانەن:

-شانەی راگەیاندنی جەنگ سەر بە سەركردایەتی كردەوەگەلی هاوبەش.
-عەمید یەحیا رەسووڵ/ گوتەبێژی فەرمی سەركردایەتی كردەوەگەلی هاوبەش. 
-عەمید سەعد معەن/ گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق.
-پەرلەمانتار ئەحمەد ئەسەدی/گوتەبێژی فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی.
-عەمید هەڵگورد/ گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە.
-سەباح نوعمان/ گوتەبێژی فەرمی دەزگەی دژەتیرۆری عێراقی.

هەروەها پێویستە راگەندنەكان تەواو پابەندی ئاشكرا نەكردنی زانیارییەكان بن تایبەت بە شوێن و قەبارەی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەكاتی رووماڵیان بۆ جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ.

ئاماژە كراوە كە دوو سەنتەری رووماڵی راگەیاندنی جەنگەكە لەلایەن سەركردایەتی كردەوەگەلی هاوبەش لە بنكەی سەربازی گەیارە و پارێزگەی هەولێر كراوەتەوە و دەزگەكانی راگەیاندنیش بۆ ئەوەی بتوانن رووماڵی جەنگەكە بكەن دەتوانن ناوی دەزگە و ناوی پەیامنێر و تیمی رووماڵ و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان رەوانەی شانەی راگەیاندنی جەنگ بكەن و لە حاڵەتی هەر پێشێلكارییەكی ئەو رێنماییانە دەزگەكان لێكەوتە ئەمنی و یاساییەكان دەگرنە ئەستۆ.

وشە/شەفەق نیوز-و: مەحموود ئیسماعیل 




وشە - باز ئه‌حمه‌د