له وه‌رزى زستان یه‌كێك له كێشه‌كانى شۆفێران خلیسانى تایه‌ى ئۆتۆمبێله كه رووداوى هاتوچۆى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیە لێرەدا باس لە چەند ئامۆژگارییەک دەکەین کە سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە زستاناندا:
پێویسته له‌كاتى باران ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سیستمی ABSیان هه‌یه به‌كاریبهێنن و خێرایی كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر رێی ته‌ڕ ئۆتۆمبێلتان لێخوری زوو زوو نه‌رمه ئیستۆپ بكه‌ن.
پێویسته تایه‌ی نوێ بۆ وه‌رزی زستان به‌كاربهێنرێت و هێڵی تایه‌كان حه‌وت میلیمه‌تر بێت بۆ خێرایی 80 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئه‌گه‌ر هێڵی تایه بگاته 1.6 میلیمه‌تر له خێرایی 50 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ئه‌گه‌رى ڕووداو هه‌یه.
له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه شۆفێران پابه‌ندى ڕێنوێنییه‌كانى هاتوچۆ بن.