جاتره ڤایرۆس له‌ناو به‌رێكى كاریگه‌ره و به‌هێزه له‌به‌شى ناوه‌وه‌ى له‌ش رێگه له هه‌وكردن ده‌گرێت یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره گرنگه‌كان بۆ هه‌وكردن هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى ئازارى قورگ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌وكردنى ناو ده‌م.
زه‌یتى جاتره كه‌متر كحولى تێدایه كاریگه‌ریه‌كى گرنگى هه‌یه له چاره‌سه‌ره سروشتیه‌كاندا، هه‌روه‌ها جاتره بۆ چه‌ندان چاره‌سه‌رى تر‌ى پزیشكى به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو چاره‌سه‌ركردنى كۆكه و ئازارى سنگ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى رووبه‌روى سنگ ده‌بنه‌وه، تایبه‌تمه‌ندى دژه كهرووى هه‌یه به‌هه‌مانشێوه‌ى گژوگیاكانى تر. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید.
لێره‌دا باس له چۆنییه‌تى ئه‌م گیراوه ده‌كه‌ین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆكه به‌كارده‌هێنرێت.
پێكهاته‌كان:
سێ بۆ چوار كووپێك هه‌نگوینى خاو و نیو كووپ ئاو یان زیاتر له‌گه‌ڵ دوو ده‌سك جاتره
و یه‌ك پارچه زهنجهفیلى وردكراو.
جاتره و زه‌نجه‌فیله‌كه بكه مه‌نجه‌ڵێكه‌وه و ئه‌و ئاوه‌ى كه ئاماده‌ت كردووه بۆى زیاد بكه و پاشان بۆ ماوه‌ى 5 بۆ 10 خولهك بیكوڵێنه دواتر هه‌نگوینه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه به‌نه‌رمى تێكى بده تا به‌ته‌واوى تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن پاشان بۆ ماوه‌ى 30 بۆ 60 خولهك به‌جێى بهێڵه دواتر به رێگه‌ى پاڵاوتن گیراوه‌كه له زه‌نجه‌فیل و جاترهكه جیا بكه‌ره‌وه بیكه بوتلێكى شوشه‌وه له شوێنێكى سادا هه‌ڵیبگره هه‌موو به‌یانیه‌ك نیو كاتژمێر پێش نان خواردن كه‌وچكێك له‌م گیراوه‌یه بخۆره‌وه به‌مشێوه‌یه رێگه له كۆكه ده‌گرێت و یارمه‌تى خاوێنكردنهوهیى سنگ و سییه‌كان ده‌دات.