زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له ئافره‌ت پێک دێت، مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه نییه ئافره‌تان به رێژه زۆرترن له پیاوان، به‌ڵکو ته‌مه‌نیشیان زۆرتر و درێژتره له ته‌مه‌نی پیاوان، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی زانیارییه پزیشکیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆڕمۆنه‌کان.
توێژه‌ران له زانکۆی ''ئه‌ستینفۆرد''ی ئه‌مریکایی ئاشکرایان کرد، هۆکاری ته‌مه‌ن درێژیی ئافره‌تان پێوه‌ندی به هۆڕمۆنی ''تێسترۆجێن'' هه‌یه، واته ئه‌م هۆڕمۆنه ته‌مه‌نی ژنان به به‌راورد به پیاوان درێژتر ده‌کات.
توێژه‌ران به یارمه‌تی هۆڕمۆنی ''تێسترۆجین''، توانیویانه چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌نی مشکه نێره‌کان زیاد بکه‌ن، ئه‌م هۆڕمۆنه کاردانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر خانه‌کانی جه‌سته‌ی ژنان هه‌یه، هاوکات خانه‌کانی مێشکیان به یارمه‌تی ئه‌م هۆڕمۆنه ژنانه‌یه ته‌ندروستتره، بۆیه ژنان به به‌راورد به پیاوان ته‌مه‌نیان درێژتر و ته‌ندروستترن.
ساموێل هێلێ و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Turku"هه‌ڵسان به‌گه‌ڕان به‌ناو لیستی ناوه تۆمارکراوه‌کان له‌نزیکه‌وه زیاتر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جیاوازی نێوان ته‌مه‌نی پیاوان و ئافره‌ت کرد.
له‌ئاکامی گه‌ڕانه‌کانیاندا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌و پیاوانه‌ی 14 ساڵی جیاوازی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانیاندا هه‌یه، ژماره‌یه‌کی زیاتر منداڵ ده‌هێنه ژیانه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Biology Letters"دا ئاماژه‌یان پێداوه.
به ده‌گه‌مه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 100 ساڵیه‌وه‌یه له ره‌گه‌زی نێرینه‌ن، له جیهاندا چه‌ندان ئافره‌ت ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 110 ساڵی و زیاتریش.
سه‌رچاو: sabah