ڕزگاركردنی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی كارێكی هێنده ئاسان نییه تا بیری لێ بكه‌ینه‌وه و هه‌موومان ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ڵكوو چركه‌ساتێكه كه بوێری و ئازایه‌تی بێسنووری ده‌وێ، له ژیان دا هه‌ندێ مرۆڤ توانیویانه ڕێ له كاره‌ساتی مه‌زن و ماڵوێرانی گه‌وره بگرن، ڕه‌نگه زۆر كه‌سیش كه باس له ڕزگاركردنی دنیا بكه‌ی، سوپه‌رمان و خه‌یاڵ و فه‌نتازیا به هزریان دا بێت، به‌ڵام ڕێگرتن له هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئه‌تۆم و بۆمبی خنكێنه‌ر له كاره‌كانی سوپه‌رمان و خه‌یاڵ زۆر مه‌زنتره، ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی دنیایان ڕزگاركرد، چیرۆكی جیاوازیان هه‌یه و له خواره‌وه ژیانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: ستانیسلاڤ پترۆڤ
له 26ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1983 ئه‌و پاڵه‌وانه تاكلایه‌نانه ڕێی له جه‌نگێكی ئه‌تۆمی گه‌وره كرد كه سه‌رتاسه‌ری دنیا تێوه‌ی ده‌گلا، كاتێك زه‌نگی مووشه‌ك له شاشه‌كه‌ی به‌رده‌می لێ درا، ده‌بوو پیترۆڤ ده‌سبه‌جێ هه‌موو وڵات و ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی نهێنی مۆسكۆ ئاگادار بكاته‌وه، كه له ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه چاودێری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و دوای چه‌ند سه‌عاتێك بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و له‌و كاته‌ی پێنج مووشه‌كی بالیستیكی كیشوه‌ربڕ له بنكه‌یه‌كی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵدران.
پیترۆڤ دواتر خۆی بۆ میدیاكان دوا و گوتی، له‌و بڕوایه‌دابووم كه مووشه‌كه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تادان و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یش هه‌ڵه‌یه، بۆیه په‌راوێزم خست، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پیترۆڤ پێوه‌ندی به ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی نهێنی له مۆسكۆ بكات، پێوه‌ندی به سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كه‌ی كرد، كه ئامێره‌كان كێشه‌یان هه‌یه و له‌كار كه‌وتوون.
له دیدارێكی له‌گه‌ڵ بی بی سی، ستانیسلاڤ گوتی، دواتر بۆچوونه‌كه‌ی پیترۆڤ ڕاست ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر مۆسكۆی ئاگادار بكردایه‌وه، ڕه‌نگه وه‌ڵامی خێرایی ئه‌مه‌ریكا بدرابووایه‌وه و جه‌نگێكی ئه‌تۆمی له دنیا هه‌ڵگرسابووایه و هیچ مرۆڤێك ڕزگاری نه‌بووایه، به‌ڵام ئه‌و گوتی كه ئامێره‌كانیان كێشه‌ی تێكه‌وتووه، بۆیه ڕێی له‌و ماڵوێرانییه گرت و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه بیری كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێنێت، ته‌نیا پێنج مووشه‌ك ناهاوێژێت.
دووه‌م: ڤاسیلی ئاركیبۆڤ
له ساڵی 1962 ڤاسیلی بڕیارێكی دا كه به بڕوای زۆربه‌ی مێژوونووسان به بڕیاره‌كه‌ی ڕێی له جه‌نگی سێیه‌می جیهانی گرت،ئه‌و ئه‌فسه‌رێكی هێزی ده‌ریایی سۆڤیه‌ت بوو، یه‌كێك بوو له سێ فه‌رمانده‌كانی ژێرده‌ریایییه‌كی سۆڤیه‌تی به ناوی بی59 له 27ی ئۆكتۆبه‌ری 1962، فه‌رمانێكی له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت پێگه‌یشت كه ژێرده‌ریایییه‌كه له ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی بوه‌ستێنن و كه‌متر نزیك ببنه‌وه له ناوچه‌ی گه‌مارۆدراوی ئه‌مه‌ریكی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له پلانی نهێنی مۆسكۆ له ناوچه‌كه بمێننه‌وه.
ئه‌و ژێر ده‌ریاییه مووشه‌كی ئه‌تۆمی هێنده‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی پێ بوو كه ئه‌مه‌ریكا له هیرۆشیمای دا و پێوه‌ندیشیان به مۆسكۆوه پچڕا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێیان زانین و ژاوه‌ژاویان خسته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نه‌ما پێوه‌ندی به هیچ كه‌سێكه‌وه بكه‌ن، كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌و ناوچه‌كه چوو و ئه‌وانیش به‌ره‌و قووڵایی زیاتری ده‌ریا ده‌ڕۆیشتن و ئۆكسجین و خۆراكی كه‌متریان پێ ده‌ما، دوو له سه‌ركرده‌كه‌ی تر ئه‌مه‌یان به سه‌ره‌تای جه‌نگی نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا لێكدایه‌وه و ده‌یانه‌ویست بۆمبی ئه‌تۆمی به ڕووی واشنتن هه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام ڤاسیلی ڕه‌تی كرده‌وه و تا ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی به‌جێهێشت و گه‌یشتنه شوێنێكی ئارام، به‌مه‌یش به ته‌واوی ڕێی له جه‌نگی سێیه‌می جیهان گرت.
سێیه‌م: نۆرمان بۆرلۆگ
ئه‌و خاوه‌نی گرنگترین خه‌ڵاته له دنیا و هیچ یه‌كێك هێنده‌ی ئه‌و پاڵه‌وان نه‌بوون تا خه‌ڵاتی له‌مشێوه‌یان پێ بدرێ و ژیانی ملیاران مرۆڤی ڕزگاركرد، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م توێژینه‌وه‌ی كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه داچاندن و كشتوكاڵ به ته‌واوی روو له كه‌مییه و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی مه‌رگی ملیاران كه‌س به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه، دوای ده‌رچوونی له زانكۆی مینیسوتا و وه‌رگرتنی بڕوانامه له بواری دارستان و نه‌خۆشییه بۆماوه‌یی و ڕووه‌كییه‌كان، ده‌ستی به توێژینه‌وه له‌سه‌ر زنجیره و ڕه‌چه‌ڵه‌كی گه‌نم كرد، بۆ ئه‌وه‌ی جۆره گه‌نمێك بدۆزێته‌وه، كه له زۆرترین كه‌شوهه‌وا بتوانێ گه‌شه بكات، دواتر نه‌وه‌یه‌كی نوێی گه‌نمی دۆزییه‌وه كه له زۆرترین كه‌شوهه‌وای سه‌ر زه‌وی ده‌چێنرێ و به‌رگه‌ی دۆخه ناله‌باره‌كان ده‌گرێ، به‌وهۆیه‌وه ئاستی به‌رهه‌می گه‌نم له دنیا زۆر به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه نه‌بووایه زیاتر له ملیارێك كه‌س له 1980 له نیمچه كیشوه‌ری هیند ده‌مردن.
چواره‌م: هنریتا لاكس
له ساڵی 1951 ئه‌و ژنه هه‌ژاره كه دایكی پێنج منداڵ بوو، ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ڕزگاركرد، بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بزانێت، لاكس سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی جۆنز هۆبكنزی كرد، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌وه‌كرد كه گرێیه‌ك له ناوچه‌ی سك و منداڵدانی هه‌یه، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان بووه، وه‌ك ئێسته نه‌ده‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێ و ته‌نیا ده‌رمانی پێ ده‌درا، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به لاكس درا، به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و گرێكان دروست نه‌كرد، به‌ڵكوو گرێكه زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد، دواتر لاكس گیانی له ده‌ست دا و پاش مردنیشی پزیشكه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، كه گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌ی هه‌ر له گه‌شه‌كردندایه و خانه‌كانی زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش نموونه‌ی گرێكه و خانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا و دواتر جۆناس سالك یه‌كێك له پزیشكه ناوداره‌كان، توانی ڤاكسینی دژه ئیفلیجی منداڵ له خانه‌كانی ئه‌وه‌وه بدۆزێته‌وه، دواتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڤاكسینی ڤایرۆسی گرێی شێرپه‌نجه‌یی و ڤایرۆسی زیكا و چه‌ندان چاره‌سه‌ری تری پێ دۆزرایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رانه نه‌بووایه‌ن به ملیۆنان مرۆڤ گیانیان له ده‌ست ده‌دا.