MKUltra ناوی پرۆژه‌یه‌كی نهێنی ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكایه كه له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد خه‌ریكی بوون، بۆ ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی مێشكی سه‌گ و به‌كارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و كۆنتڕۆڵكردنی له دووره‌وه و سوودوه‌رگرتن بۆ كاری هه‌واڵگری و ئۆپراسیۆنه تایبه‌تییه‌كان، ورده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه دواتر ئاشكرا كرا و زانیاری له‌باره‌وه دزه‌ی كرده میدیاكان.
سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆژه‌یه داگیركردنی بیركردنه‌وه و عه‌قلی مرۆڤ بوو، به‌ڵام سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مێشكی سه‌گ تاقیكرایه‌وه، ویستیان ئه‌و ئاژه‌ڵه بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان و بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگری و سیاسی و جه‌نگ و كرده تایبه‌ته‌كان به‌كاری بهێنن. بنه‌ڕه‌تی پرۆژه‌كه ئه‌وه بوو ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ده‌سكاری چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ بكه‌ن، ئه‌مه‌یش سه‌گ وه‌ك گیانه‌وه‌رێكی به وه‌فا و ماڵی و نزیك له مرۆڤ به گرنگترین گیانه‌وه‌ر دانرا تا پرۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێ و تاقی بكرێته‌وه.
له پرۆژه‌كه چه‌ندان ده‌رمان و پێكهاته‌ی پزیشكی تایبه‌ت كه له تاقیگه‌كانی
سی ئای ئه‌ی دروستكرابوون تایبه‌ت به‌و بواره و بۆ كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر سه‌گ تاقیكرانه‌وه، له‌گه‌ڵ لێدانی شه‌پۆلی كاره‌با و رادیۆ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر عه‌قڵی سه‌گ و دواتریش مرۆڤ، به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له ساڵی 1967 ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌وڵی بۆ دراوه و به‌م دواییه له ڕێی یاسای ئازادی زانیارییه‌كان توانرا ئاشكرا بكرێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیكۆمێنت و زانیارییانه‌یش ڕه‌خنه‌ی زۆر له ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا گیرا و ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌ستی به لێكۆلینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كرد.
گۆڤاری نیوزویك هه‌رزوو ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوكرده‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر داوای جۆن گرینوالد دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی "بلاك بلاك" وه‌رگیران و دواتر بڵاوكرانه‌وه، كه ئه‌و پێگه‌یه تایبه‌ت به به‌ڵگه‌نامه و تۆماره حكوومییه‌كان و له‌م ڕێیه‌وه په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كه هه‌ڵدرایه‌وه، هه‌رچه‌نده سی ئای ئه‌ی دووپاتی كرده‌وه كه ئامانجیان زاڵبوون نه‌بووه به‌سه‌ر عه‌قلی مرۆڤ، به‌ڵكوو ویستوویانه ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
زانیارییه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه شه‌ش سه‌گ له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌یه‌وه خراونه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه، سه‌ره‌تایش پێوانه‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ڕۆیشتن و ڕاگرتن و وه‌ستاند و هه‌موو شتێكیان كراوه، تا دواتر به به‌كارهێنانی ده‌رمان و شه‌پۆلی كاره‌با و ڕادیۆی و تاقیكردنه‌وه‌كانی تر كاریگه‌رییه‌كانی بزانن، ئامانج به رۆبۆتكردنی سه‌گ بوو، كه وه‌ك ئامێرێك بكه‌وێته ده‌ست ده‌زگا ههواڵگرییهكهوه، ئه‌مه‌یش له ڕێی ئاماژه‌ی كاره‌بایی ده‌بوو كه له ده‌گه‌یه‌نرایه ده‌ماغی مرۆڤ.
دروستكردنی سیسته‌مێكی وه‌ها كه ده‌ست به‌سه‌ر عه‌قڵ بگرێ و به ویستی خۆت سه‌گه‌كان به‌كاربهێنی و بجووڵێنیت، كارێكی ته‌واو جیاواز و گرنگ ده‌بوو و زۆر خزمه‌تی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ڕاپۆرت و دیكۆمێنته‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌زگاكه چه‌ندان ئامراز و ڕێی خراپی له‌سه‌ر شه‌ش سه‌گه‌كه تاقیكردووه‌ته‌وه، وه‌ك لووله‌ی چیمه‌نتۆیان له كۆمه‌وه ڕه‌وانه كردووه و ددان و كه‌للـه‌ی سه‌ریان شێواندوون و له ژێر پێستییانهوه به نه‌شته‌رگه‌ری ئامێریان چاندووه و زۆر كاری تری دڕنده‌یان به‌رانبه‌ر به‌و ئاژه‌ڵه ئه‌نجام داوه.
جیا له‌وه ئامێری كۆنتڕۆڵكردنیان له مێشكی سه‌گه‌كان چاندووه تا له‌و ڕێیه‌وه جوڵه‌كانیان بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، دوای ئه‌وه‌ی به شه‌پۆلی رادیۆیی پێوه‌ستیان كردووه، به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان ئه‌مه‌ریكا له‌و پرۆژه‌یه بههشێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و توانیویه‌تی له دووری 100 تا 200 یارد كۆنتڕۆڵی مێشكی سه‌گه‌كان بكات و به ویستی خۆی به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورتر و زۆرتر ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
له ڕێی ئه‌م پرۆژهوهیهش به‌شێك له سه‌گه‌كان بۆ كرده و ئۆپراسیۆنی مه‌یدانی كه‌ڵكیان لێ وه‌رگیراوه، به تایبه‌ت بۆ پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سیخوڕی كردن به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی بووه. لایه‌نێكی تری نه‌رێنی ئه‌و پرۆژه‌یه گیان له ده‌ستدانی سه‌گه‌كان بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری زۆری ویستووه و برینی زۆر له جه‌سته‌ی سه‌گه‌كان دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه تا ماوه‌یه‌كی زۆر له ژیان بمێننه‌وه و به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردن بۆ كاره‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ڕێی زانا ڤلادیمێر دیمیخۆڤ توانی سه‌گێكی دوو سه‌ر بهێنێته دنیاوه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كرد و ئه‌وانیش ده‌ستیان به به‌كارهێنانی پشیله به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان بۆ كاری سیخوڕی كرد، ئه‌م هه‌وڵ و پرۆژه نهێنیانه دوای ده‌یان ساڵ له ئه‌نجامدان و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسای ئازادی زانیارییه‌كان به‌م دواییه له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرابوون و كاردانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆریان به‌دوا داهات.