ئەندامێکی لیژنەی بەدیکۆمینتکردنی تاوانەکانی داعش و رووبەڕوو بوونەوەی فکری توندڕەوی ئاماژه بهوه دهکات ساڵ و نیوێکه هیچ کوردێکی باشوری کوردستان نهچۆته ناو داعش و ئهو چهکداره کوردانهش که له ناو داعش بوون و کوژراون ژنهکانیان لهناو چهکداراندا دهستاو دهستیان پێ دهکرێت.
مەریوان نەقشبەندی ئەندامی لیژنەی بەدیکۆمینتکردنی تاوانەکانی داعش و رووبەڕوو بوونەوەی فکری توندڕەوی بە"وشە"ی راگەیاند "لەناوەراستی ساڵی٢٠١٥وە تاوەکو ئێستا نەمان زانیوە ھیچ کوردێک لە باشوری کوردستان چوبێتە ناو داعش، ئەوانهی رۆیشتوون لەساڵی ٢٠١٣وە تاوەکو ناوەراستی ٢٠١٥بووە، لەو کاتەوە کەس نەچۆته ناو ئهو گروپه تیرۆریستیه، بەپێچەوانەوە ١٥٠ کەس لەو ٥٠٠ کەسەی چوو بوونە ناو داعش گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و٣٠٠ کەسیشیان کوژراون".
نهقشبهندی پێی وایه 40 چهکداری کورد له ناو داعش مابن له ئێستادا، ههروهها دهڵێت: "رەنگە ھەندێک لهوانهش داعشیان جێ هێشتبێت و بۆ وڵاتانی دیکه رۆیشتبن، بەڵام بەگشتی زانیاریمان لەسەر ئەوانە نییه".
ئەوئەندامە لیژنەی بەدیکۆمینتکردنی تاوانەکانی داعش و رووبەڕوو بوونەوەی فکری توندڕەوی باسی لەوەشکرد، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ سێ چەکداری کورد کە خەڵکی سنووری قەزای بەردەڕەش بوونە لەناوچەی گۆگجەلیل دهژیان به برینداری، بەڵام دوای دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ ھیچ زانیاریەکمان لەسەر ئهوانهش نەماوە، بۆیە بەرای من ئەگەر ئەو چەکدارە کوردانەی ناو داعش مابن رەنگە لەنێوان مووسڵ وحەویجە بن".
مەریوان نەقشبەندی ھێمای بۆ ئەوەشکرد، زانیاریمان ھەیە ئەو چەکدارە کوردانەی ژن و منداڵیان لەگەڵ خۆیان بردووە و کوژراون ژنەکانیان دراون بەچەکداری دیکە نەک چارێکیش بۆ چەند جارێک، بەڵام نازانین مناڵەکانیان چیان بەسەر ھاتووە".
نەقشبەندی ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە لەکاتی ئازاد کردنی ناوچەکان کورد ھەوڵی دۆزینەوەی ئەو ئافرەتانە بدات، لەبەر ئەوەی زانیاری زۆر باشیان لەبەر دەستدایە لەبارەی رۆیشتنی مێردەکانیان بۆ ناو داعش و چۆنیەتی پەیوەندیکردنی ئەوان بەداعشەوە، چونکە ئەوانەی رۆیشتوون منداڵیان گەورە نییە، لەبەر ئەوەی زۆرینەیان تەمەنیان لەنێوان ١٣ بۆ ٢٥ ساڵیدایە.
ههولێر: بڵند ئیبراھیم