كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا ته‌له‌ڤزیۆنێكی خسته بازاڕه‌وه كه دیزاین، جوانی و ڕوونی شاشه‌كه‌ی هه‌مووانی سه‌رسام كرد، جگه له‌وه‌یش شاشه‌كه‌ی 75 ئینجه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
theverge" دا بڵاو كراووه‌ته‌وه، باس له‌و ته‌له‌ڤزیۆنه سه‌رسوڕهێنه‌ره ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆنگ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ به‌دوای شێوه‌یه‌كی نوێی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌گه‌ڕێت، كه جیاوازتر بێت له‌شێوه باوه‌كه‌ی پێشووی، له‌به‌ر ئه‌مه ته‌له‌ڤزیۆنێك دروست ده‌كات كه خاوه‌نی ناوازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندیبێت و شاشه‌كه‌ی سیسته‌مێكی ئه‌ونده به‌هێزی هه‌بێت كه ببێته هۆی شۆكی هه‌واداران و كۆمپانیاكانی تر.
سامسۆنگ ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه شاشه‌ی ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه ناوازه‌یه به جیاوازترین سیسته‌م ئیش ده‌كات كه ئه‌وه‌یش "MicroLED"ییه و ڕوونییه‌كه‌یشی "4K"یه و قه‌باره‌كه‌یشی 75 ئینجه كه ئه‌مه‌یش به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاشه داده‌نرێت له دنیادا.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.