خانمه گۆرانیبێژ زامبیا عه‌زیز له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه سه‌رقاڵی كارێكی هونه‌ری نوێیه و تیایدا گۆرانی بۆ ئاینی زه‌رده‌شتی ده‌ڵێت.
زامبیا عه‌زیز ئه‌گه‌ر چى به ئاشكرا گۆڕینى ئاینى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به‌هه‌وڵدان بۆ گۆرانى گوتن بۆ ئاینێكى جیاواز له ئاینه‌كه‌ى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرش كراوه‌ته سه‌رى كه ئاینى خۆى گۆڕیووه ئه‌گه‌رچى تاكو ئێسته دیار نییه ئاینى خۆى گۆریووه یان نا.
زامبیا عه‌زیز گۆرانیبێژ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتی بڵاو كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پرۆژه‌ی كارێكی ھونه‌رییه بۆ ئاینی پیرۆزی زه‌رده‌شتی له داھاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوى ده‌كاته‌وه.
زامبیا عه‌زیز له ساڵی 1977 له خێزانێكی هونه‌ری له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه، ماوه‌یه‌كى زۆره وازى له هونه‌ر هێناوه ئهمجاتره به‌و هه‌نگاوه‌ى زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ى بۆخۆى دروست كردووه.