ئه‌مڕۆ دووشه‌م له فه‌رهه‌نگى چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى به "دووشه‌مى شین" ناوده‌برێت و توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ڵێن" زۆرترین ناپاكى هاوسه‌رگیرى له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت" بۆیه پێشنیارى ده‌كرێت وه‌ك رۆژى جیهانى ناپاكى ده‌ستنیشان بكرێت.
به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كراوه، بۆ دیاركردنى رۆژێكى جیهانى بۆ ناپاكى هاوسه‌ریى، زۆرێك له پێشنیاره‌كان دووپاتى ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م دووشه‌مى ساڵى نوێ به رۆژى جیهانى ناپاكى هاوسه‌ران ناوببرێت.
ئه‌مساڵیش بۆیه‌كه‌م جار ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژى ناپاكى هاوسه‌ران ئه‌نجام درا، كه رێككه‌وتى ئه‌مڕۆ ده‌كات حه‌وتى مانگى یه‌كه‌مى ساڵى نوێ.
له هه‌واڵه‌كه‌ى سكاى نیوز هاتووه، یه‌كه‌م دووشه‌م له ساڵى نوێ ئه‌و رۆژه‌یه كه خه‌ڵك دواى پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، بۆیه به رۆژى شین ناو ده‌برێت "بلو" ناو ده‌برێت، لێره‌دا ره‌نگى شینى هیواى نائومێدى و بێ تاقهتییه، چونكه دواى پشوویه‌كى زۆر خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان.
توێژینه‌وه‌كانیش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر هاوسه‌ران له پشووه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌بن، دواتر كه له رۆژى دووشه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كایان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى بێ تاقه‌تیان پێوه‌ندى نوێ دروست ده‌كه‌ن و دواجاریش له‌ئه‌نجامى ئه‌و پێوه‌ندیانه زۆرترین ناچاكى له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن.