مایكرۆوه‌یڤ یه‌كێكه له ئامێره كاره‌باییه تازه‌كان كه بۆ دووباره گه‌رمكردنه‌وه‌یی خۆراك به‌كارده‌هێنرێت، له ئه‌مه‌ریكادا به‌رێژه‌ی %90 ئه‌م ئامێره كاره‌باییه به‌كارده‌هێنن.
به‌كارهێنانی مایكرۆ چه‌ندان مه‌ترسی به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و زۆر كات باس له زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌كرێت. بێگومان ئه‌م ئامێره كار له پێكهاته‌ی خۆراكی ئه‌و خۆراكه ده‌كات كه تێیی ده‌كرێت و گۆڕان له ناوه‌وه‌ی خۆراكه‌كاندا دروست ده‌بێت.
ئایا مایرۆوه‌یڤ پێكهاته‌ی كیمیایی خۆراك ده‌گۆرێت؟
مایرۆوه‌یڤ ده‌بێته هۆی گه‌رمی گه‌ردی ئاو و له‌راندنه‌وه‌یی له‌و خۆراكه‌ی كه تێیدایه به‌هۆی سوڕانه‌وه و تیشكه‌كانه‌وه وه پاشان ئه‌و گه‌رده ئاوانه ده‌گۆردرێن بۆ هه‌ڵم. ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی خۆراك زیاد ده‌كات. ئه‌و جۆره گه‌رمیه‌یی له مایكرۆدا هه‌یه پێی ده‌وترێت گه‌رمی نه‌گه‌یه‌نه‌ر كه‌له ئامرازێكه‌وه ده‌رده‌چێت و له لایه‌ن خۆراكه‌كه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت به‌مه‌ش خۆراكه‌كه گه‌رم ده‌كاته‌وه. گه‌رم كردنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌وه ناسراوه كه پێكهاته‌ی خۆراكی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌یی خۆراك مایكرۆ به‌كارده‌هێنێت كه زیانه‌كانی ئه‌و خۆراكه دوو هێند ده‌كات.
تا ئێسته چه‌ندان توێژینه‌وه كراوه له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی مایكرۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانه‌كانی زیاتره له رووی تێكدانی پێكهاته خۆراكییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه مایكرۆ توانایی له‌ناوبردنی DNA ڤایرۆسی هه‌یه به‌مه‌یش به ئامێرێكی دروست دانراوه له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه له 2003 ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر مایكرۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر برۆكلی بكرێته مایكرۆوه به‌رێژه‌ی %97 دژه‌ئۆكسیده‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌فره‌ی كه خۆراكه‌كه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ زه‌یت ده‌چنه پێكهاته‌ی خۆراكه‌وه له‌كاتی گه‌رم كردنه‌وه‌دا:
هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و ده‌فرانه‌ی كه بۆ مایكرۆ به‌كارده‌هێنرێت چۆنن، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌فر هه‌ن كه بۆ مایكرۆ گونجاو نین وه‌كو پلاستیك یان ده‌فره ره‌نگداره‌كان، چونكه ئه‌م جۆره ده‌فرانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی خۆراكی ئه‌و خۆراكه‌ی كه تێدایه كارلێك ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش خۆراكێكی ناته‌ندروست ده‌ده‌ن به له‌ش.