"وشه" زانیاری نوێ له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ى سێوان قادر بڵاو ده‌كاته‌وه
له دۆسیه‌ی سێوان قادر ئه‌و ژنه‌ی كه مانگی پێشوو خۆی و منداڵه‌كانی له رووداوێكی گوماناوی سووتان و گیانیان له ده‌ستدا، "وشه" زانیاری نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م، ڕه‌مك ره‌مه‌زان قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تاوانكاری به‌رانبه‌ر به سێوان قادر به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی باش نراوه و پێویسته بگه‌ینه كۆتایی تا بۆ هه‌موو لایه‌ك به وردی رووداوه‌كه ئاشكرا بكرێ.
زیاتر گوتى، ئه‌و ژنه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی وته و شاهیدی له‌لایه‌ن دادوه‌ر بانگهێشتكراوه و به بڕیاری دادوه‌ر جارێكى تر هێڵدراوه‌ته‌وه.
هاوكات كه‌سێكى نزیك له بنه‌ماڵه‌ى سێوان قادر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و دۆسیه هه‌نگاوی باشی بڕیووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه كۆبكرێته‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا بكرێت.
روونیشى كرده‌وه كه جگه له هاوسه‌ری سێوان كه‌سێك كه وه‌ك شاهید وته‌ی وه‌رگیراوه و له لایه‌ن دادوه‌ر هێڵدراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش كاری یاسایه و پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانیش هاتووه‌ته ماڵه‌كه‌و زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی كردووه.
سێوان قادر له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 دواى ئه‌وه‌ى گڕ له‌ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌بێت/ گومان ده‌كرێ هاوسه‌ره‌كه‌ى بێت و ئێسته گیراوه/ سێ منداڵى ده‌ستووتێن و سێوانیش دواى دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ستدا. له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ى "وشه" پێشتر ورده‌كارى بڵاو كردبووه‌وه كه پێش سووتانى ماڵه‌كه له كامێراى چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پیاوه‌كه‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ده‌كات و دواتر ماڵه‌كه ده‌سووتێ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم