مێرمنداڵێک بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت

:: PM:10:10:07/01/2019 ‌

کچێکی تەمەن 15 ساڵان بەناوی "شارا نازم قادر" بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنە و زگماکەوە دەناڵێنێت، نەخۆشی "شەلەل مەسانەی هەیە و عەجزی کلیەی هەیە" بۆ چارەسەر کردن پێویستە ببرێتە وڵاتی ئەڵمانیا، دایک و باوکی شارا دەڵێن، هیچیتر توانای چارەسەرکردنیان نەماوە بەتایبەت دوای ئەوەی پزیشک پێێ گوتوون کە چارەسەری لە کوردستان نەماوە، ئەو کچە لەقۆناغی نۆی بنەڕەتیە ماوەی سێ مانگە بەهۆی سەختی و ست بوونی زیاتری گورچیەکانی توانای نەماوە بە بەردەامی بچێتە قوتابخانە.

باوکی شارا "نازم قادر" سەبارەت بە بارودۆخی کچەکەی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "توانی چارەسەرکردنی نەخۆشی کچەکەی نەماوە ئەوەی هەیانبووە لە نەخۆشی کچەکەی خەرجیان کردووە".

زیاتر گوتی، "بارودۆخی کچەکەم ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات، ئێستە  لەهەفتەیەکدا سێ جار گورچیلەی دەشورێت، ئەو لەزگماکەوە کێشەی گورچیلە و مەسانەی هەبووە بۆ پێشتریش نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام بارودۆخی خراپتر بووە، هەروەها ماوەی سێ مانگ دەبێت بەتەواوی گورچیلەکانی کچەکەی سست بوون و بەرەو لەکار کەوتوون دەچن.

شارا نەخۆشی د.سەفا موختارە ئێستە هەفتەی سێ جار شوشتنی گورچیلەی بۆ دەکرێت، ئە پزیشکە پێشتر گوتبووی کە لە کوردستان هەرچەندە چاندنی گورچیلە دەکرێت، بەڵام لەم جۆرە حاڵەتانەدا زۆر دەگمەنە و پێویستە لە ئەڵمانیا چارەسەری بۆ بکرێت.

باوکی شارا ئاماژەی بەوەیش کرد، " پزیشکەکەی شارا پێی گوتوون چارەسەری گورچیلەکانی لە کوردستان نەماوە، چونکە ئەگەر گورچیلەی نوێشی بۆ دابنرێت ئەوا دووبارە بەرەو لەکار کەوتن دەچن، تەنیا چارەسەری لە ئەڵمانیایە". 

د.ڕەنجدەر حسێن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان سەبارەت بە نەخۆشیەکەی شارا بە "وشە" ڕاگەیاند، "ئەگەر بەزووترین کات چارەسەر گورچیلەی بۆ بکرێت ئەوا چارەسەرکردنی شەلەل مەسانەکەی دەکرێت، بەڵام ئێستە نەخۆشەکە لە قۆناغێکی مەترسی دارە و جەستەی نەخۆشەکەش توانای لاواز بووە بەتایبەت کە پێشتر لەوڵاتی ئێران نەشتەرگەریەکی بۆ کراوە و ئێستە هیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکی نییە بزانرێت چارەسەری چی بۆ کراوە".

باوکی شارا لە ڕێگەی "وشە" وە داوا لە حکوومەت و خێرخوازان دەکات بەهانای کچەکەیەوە بچن و گوتویەتی، "تا ئێستە بەچەندان نەهامەتی چارەسەری بۆ کردووە ئێستە توانای نەماوە، تاکە هیوای ئەو خێزانە هاوکاری خەڵک و حکوومەتە بۆ ئەوەی  کچەکەیان بتوانێت دەست بەژیانێکی نوێ بکات.  

هەولێر/ئیڤان عه‌بدولره‌حمان 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان