میدیاكان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا كه ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشته ئه‌نكه‌ره به نه‌خشه‌ی سایكس-پیكۆتی نوێوه هاتووه‌ته توركیا و به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌یش سووریا به‌سه‌ر چه‌ندان ناوچه دابه‌شكراوه و به ڕه‌نگی جیا جیا نه‌خشه‌ی ئه‌و وڵاته كێشراوه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نه‌خشه‌كه ناوی سایكس-پیكۆتی نوێی له‌سه‌ره و ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكیش دووپاتی له‌و زانیارییانه كردووه‌ته‌وه و له نه‌خشه‌كه‌یش ناوچه‌یه‌ك به ناوچه‌ی هێلی سوور نیشان كراوه و به توركیا ده‌گه‌یه‌نرێ، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بچێته ئه‌و ناوچه‌یه، چونكه شوێنی پاراستنی كورده‌كانه.
سه‌رچاوه‌كان له كۆشكی سپییه‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ردانه‌كه‌ی
بۆڵتن بۆ دیارییكردنی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئه‌نكه‌ره بۆی هه‌یه ئۆپراسیۆنی لێ ئه‌نجام بدات، ئه‌و ناوچانه‌یشی له نه‌خشه‌كه به ڕه‌نگی سوور كێشراون، وه‌ك ناوچه‌ی پاراستنی كورده‌كان دیارییكراوه و ئه‌نكه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ یه‌ك سه‌ربازیش بباته ئه‌و سنووره‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یشی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ توركیا به ڕوونی بگه‌ن به لێكگه‌یشتن، نه‌ك ئه‌نكه‌ره به ویستی خۆی هه‌ر شوێنێكی بوێ ئۆپراسیۆنی لێ ئه‌نجام بدات.
ئامانجی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه ڕێ له شه‌ڕی كورد و توركیا بگرێ و ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی بۆ كورده‌كانیش دیارییكردووه، هه‌موو كات وه‌ك شوێنپێیه‌كی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ركات واشنتن بخوازێ ده‌توانێ هێزه‌كانی بۆ ئه‌وێ بجوڵێنێ و به به‌هێزی بگه‌ڕێته‌وه ناو هاوكێشه‌كانی سووریا، ئه‌نكه‌ره‌یش هان ده‌ده‌ن كه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا بگێڕی له ناوچه‌كانی تری سووریا و به توندی ڕووبه‌ڕووی هێزه توندڕۆكان ببێته‌وه.
ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆت له 1916 واژووكرا و 102ی ساڵی به‌سه‌ر تێپه‌ڕیوه، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه به‌سه‌ر به‌ریتانیا و فڕه‌نسا له ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك دابه‌شكرا و دواتر ڕووسه‌كان ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یان ئاشكرا كرد، كه هه‌ردوو دیپلۆماتكار، فرانسوا جۆج پیكۆتی فڕه‌نسی و مارك سایسكی به‌ریتانیا نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یان كێشاوه‌ته‌وه و هه‌ردوو وڵاتیش په‌سه‌ندیان كردووه و له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
به گوێره‌ی دابه‌شكاری ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه سوریا و لبنان به فڕه‌نسا دراوه، فه‌له‌ستین و ئوردنیش به به‌ریتانیا، هاوكات ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سڕه به به‌ریتانیا و ویلایه‌تی مووسڵیش دراوه‌ته فڕه‌نسییه‌كان.
ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پشت به‌وه ده‌به‌ستێ كه توركیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدات و مه‌به‌ستی له كوردی ئه‌و سنووره بوو.
بۆڵتن له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، شه‌ڕی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێ و سه‌رۆك تره‌مپیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی باسه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام باس له پاراستنی كورد ده‌كه‌نه‌وه و ناوی په‌یه‌ده ناهێنن، بۆیه له‌وانه‌یه هه‌وڵی ڕژد بده‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌شكری ڕۆژ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا جۆن بۆڵتن دووپاتی كرده‌وه، كه پرسی ته‌ناهییه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو له ناوچه‌كه به وردی تاوتوێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كان ده‌سازێین و به‌رده‌وام ده‌بین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان و توندڕۆكان، هاوكات ده‌سبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانیشمان نابین و سه‌ره‌نجام هێزه‌كانیشمان له سووریا ده‌كشێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مانای كۆتایی ئێمه نییه له سووریا و ناوچه‌كه.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 19ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2018 فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌ركرد، كه له ناوچه‌كانی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاوێژ و مه‌شقیان به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌كرد، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" زۆرینه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن.
دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا و به‌رپرسانی تری توركیا ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه و ئاماده‌كاری كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر منبج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش توركیا هێزێكی زۆری به چه‌كی قورسه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كان كۆ كرده‌وه، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مه‌ترسی هێرشی توركیا و ئۆپۆزسیۆن، پارتی یه‌كێتی دیموكرات " په‌یه‌ده " و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بڕیاریان دا به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق بكه‌ن، تا ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان ڕاده‌ستی دیمه‌شق بكه‌نه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی ڕێ له هێرشی توركیا بگرن، هه‌رچه‌نده تا ئێسته توركیا هیچ ئۆپراسیۆنێكی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ، واشنتن گلۆپی سه‌وز بۆ ئه‌نكه‌ره هه‌ڵبكات تا به‌ره‌و هه‌ندێ ناوچه پێشڕه‌وی بكات.