سوپای زۆرێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا به‌رده‌وامن له بره‌ودان و پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی و به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد له بواری سه‌ربازی و جه‌نگ و چه‌كه جۆراوجۆره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی ڕۆبۆتی سه‌ربازی كه له شوێنی مرۆڤ به‌شداری له شه‌ڕه‌كان بكات، ئه‌مه‌یش ترسی له دڵی وڵاتان دروست كردووه و مه‌ترسی و هۆشداری ده‌درێت.
پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك به فره‌وانی پرۆژه‌ی دروستكردنی رۆبۆتی سه‌ربازی بره‌وی پێ بدرێ و ببێ به كارێكی ئاسایی، هه‌رچه‌نده كه‌مپه‌ین و ڕێكخراوی تایبه‌ت به دژایه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ بواری جه‌نگی و سه‌ربازی له سه‌رتاسه‌ری دنیا دروست بووه، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كان گوێی پێ ناده‌ن و به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "
لیكسپرێس"ی فڕه‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه زۆرێك له ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ك رۆبۆتی سه‌ربازی به "تارمیناتۆر" ناو ده‌به‌ن.
هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری چینی میلی ساڵانه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له دروستكردنی ترسناكترین ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی. ڤانسون پۆلانین توێژه له په‌یمانگی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئاشتی له ستۆكهۆڵم ده‌ڵێ، ئاماده‌كارییه‌كانی سوپا و ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازان زۆر پێشوه‌چوونیان به‌خۆیه‌وه بینینه‌وه و پێشبینی ده‌كرێ له دوو ده‌یه‌ی داهاتوو، ئه‌ركی مرۆڤ له سوپا كۆتایی پێ بێت و رۆبۆته‌كان ببنه چه‌كدار.