پیاوێكی سه‌رمایه‌داری ژاپۆنی، بڕیاری داوه زیاتر له نۆ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به كه‌سێك بدات كه پۆسته‌كه‌ی له تویته‌ر شه‌یر ده‌كاته‌وه و تا ماوه‌یه‌ك نایسڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، یوساكۆ مایزاوا سه‌رمایه‌داری ژاپۆنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له شه‌یركردنه‌وه‌ی تویتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر شكاندووه، واته له ماوه‌ی ئه‌و 13 ساڵه‌ی تویته‌ر دروست بووه، تا ئێسته هیچ پۆستێك هێنده‌ی ئه‌و تویته‌ی سه‌رمایه‌داره‌كه شه‌یر نه‌كراوه‌ته‌وه.
تویته‌كه‌ی مایزاوا كه له پێنجی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا نووسیویه‌تی: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م تویته‌م شه‌یر بكاته‌وه، ناوی ده‌چێته تیروپشكه‌وه، بۆ بردنه‌وه‌ی 100 ملیۆن یانی ژاپۆنی كه ده‌كاته 925 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. تا ئێسته ئه‌و تویته زیاتر له چوار ملیۆن جار شه‌یر كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته‌ش به ته‌واوه‌تی ڕاسته و هیچ فێڵێكی تێدا نییه، بۆ زیاتر دڵنیابوونه‌وه له بابه‌ته‌كه، مایزاوا له تویتێكی تردا نووسیویه‌تی: بۆ به‌شداریكردن له‌م تیروپشكه، ده‌توانی ته‌نیا تویته‌كه شه‌یر بكه‌یت.
ژماره‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانی مایزاوا له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پۆسته‌ی كردووه، به‌رده‌وام زیاد ده‌كات، ئێسته گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن فۆڵۆوه‌ر و تا بێ زیاتریش ده‌بێت.