فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی
روحی جوانپه‌رستیی مرۆڤ له هه‌ر چین و ته‌مه‌نێكدا بێ، به‌رده‌وام به دوای جوانی و دۆزینه‌وه‌ی راز و هێماكانی مانه‌وه‌ی جوانییه له وه‌رزی پیریدایه. جوانكاری یه‌كێك له‌و شێوازانه‌یه له دێرزه‌مانه‌وه خه‌ڵك به ژن و پیاوه‌وه روویان تێكردووه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گوڵ و گیا و كه‌ره‌سته سروشتییه‌كان، جوانییه‌كانی خۆیان زیاتر خستووه‌ته به‌رچاو.
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێكدا، پێناسه‌ی تایبه‌ت به سه‌رده‌می خۆی بۆ جوانی هه‌یه. بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ژنان بۆ رازاندنه‌وه‌ی خۆیان كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی وه‌ك گواره، بازنه، ئه‌نگوستیله، خه‌زێم و به‌رچه‌نه و هتد به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر و رازاوه‌تر بێنه به‌رچاو. كه‌چی ئه‌م شێوه خۆڕازاندنه‌وه‌یه له زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی تردا، یاخۆ له سه‌رده‌مێكی تری هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له‌وانه‌یه نه‌ك هه‌ر جوان و شیاو نه‌بێ، بگره زۆر ناشیرین و دزێویش بێته به‌رچاو. هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئابووری و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌ی جوانكاری و پته‌وبوونی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كانیش ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا هاتووه، به‌جۆرێك له دنیای ئێسته‌دا ژنان هه‌رجۆره كه‌ره‌سته‌یه‌كی بیانه‌وێ زۆرتر و ئاسانتر به‌ده‌ستی دێنن.
ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری له وڵاتانی تره‌وه هاورده ده‌كات. كچان و ژنان زۆرترین و تۆخترین ئارایشت ده‌كه‌ن. به‌پێی ئاماره جیهانییه‌كان، دوای عه‌ره‌بستان، ئێران زۆرترین رێژه‌ی كڕین و به‌كارهێنانی پێداویستییه‌كانی هه‌یه و پله‌ی حه‌وته‌می دنیا و دووه‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بابه‌ت به‌كارهێنانی پێداویستییه جوانكارییه‌كانه‌وه هه‌یه. رێژه‌ی 29% له كۆی پێداویستییه جوانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا ده‌فرۆشترێن و به‌كار ده‌هێنرێن. ئه‌مه له كاتێكدایه له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا، كچان و ژنانی ژێر ته‌مه‌نی 40 ساڵ، مكیاج به‌كار ناهێنن یان ئه‌گه‌ر به‌كاریشی بهێنن، له رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مدایه. كه‌چی له ئێران ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی مكیاج، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به چاولێكه‌ری له دایك و دایه گه‌وره و ده‌وروبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات. هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و چوونه قۆناغی گه‌نجێتییه‌وه، بۆ راكێشانی سه‌رنج و خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ر، مكیاجه‌كان تۆختر و زه‌قتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیار و تێڕامانه، ئه‌وه‌یه ئاخۆ هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه چی بێ؟. ئایا ده‌بێ وه‌ك كه‌موكوڕییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی شرۆڤه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بكرێ یان وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئه‌رێنی؟.
كۆمه‌ڵناسان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌دان كه هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كه تێیدا ده‌ژی، ده‌ڕسكێ. كه‌وابوو با بزانین به‌ستێنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه كه ده‌بێته هۆكاری هاتنه‌ئارای ئه‌م شێوه‌یه له هه‌ڵسوكه‌وتكردن.
له وه‌ڵامی راپرسییه‌كدا خاتوو مه‌نیژه میرموكری پێی وایه ده‌بێ وه‌ك كه‌موكوڕییه‌ك سه‌رنجی جۆری خۆ جوانكردنی كچان و ژنانی ئێرانی بدرێ. یه‌كه‌م شت كه دێته زه‌ینه‌وه كێشه‌ی حیجابی زۆره‌ملێیه. بابه‌تی حیجابی زۆره‌ملێ ته‌نیا ئه‌وه نییه له‌شێك دا‌ده‌پۆشرێ و ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵكو دژكرده‌وه‌ی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی ناله‌باریشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئاساییه مرۆڤه‌كان به مافی خۆیانی ده‌زانن به‌و جۆره‌ی كه خۆیان حه‌ز ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیاندا بێنه به‌رچاو. كاتێ ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت ده‌كرێ، هه‌موو مافێكیان ته‌نیا له ده‌موچاودا قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه. بۆ دابینكردنی هه‌ستی سه‌رنجڕاكێشی و كه‌وتنه به‌رچاو، تووشی كێشه و كه‌موكوڕی ده‌بن و كه‌موكوڕییه‌كان به جوانكاری قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی حیجاب خۆی واتا سه‌پاندنی روانگه‌ی ره‌گه‌زی/سێكسی و به ئامرازكردنی ژن و جه‌سته‌ی ژنه. ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا سه‌رنجی پیاو بۆ سه‌ر له‌شی ژن راده‌كێشێ، به‌ڵكو ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ژن خۆیشی سه‌رنجی بكه‌وێته سه‌ر له‌شی خۆی. له‌شی ژن له رێی جوانكارییه‌وه ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ری ستایلێكی داواكراو، كه ئه‌م حاڵه‌ته به درێژایی مێژوو یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌شی ژنان بووه. ژنان له رێی به‌رهه‌مهێنانی له‌شێكی جیاواز له له‌شی سروشتی خۆیان، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ببن به‌و كاڵایه كه پیاوان ویستوویانه.
زۆربه‌ی ژنان له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین. پیاو ئه‌ركی دابینكردنی ئابووری و ژیاندنی ئه‌وانی له‌سه‌ر شانه، بۆیه ژن به موڵكی خۆیان ده‌زانن و هه‌میشه‌ش روانگه‌ی پیاو بۆ ژن روانگه‌یه‌كی ره‌گه‌زی/سێكسی بووه. له‌و دۆخێك‌دا ژن به هه‌ستكردن به‌و پێویستییه، "جوانبوون" وه‌ك تاكه ئامراز بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵی پیاو به‌كار دێنێ، به بڕوای ئه‌و "جوانبوونیش" به واتای مكیاجكردنه، چونكه جوانییه‌كی تری بۆ پێناسه نه‌كراوه.
سێیه‌م هۆكار له باری كولتوورییه‌وه، چونكه نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه به گشتی رێ ناده‌ن ژنان و پیاوان به ئازادی له شوێنه گشتییه‌كاندا یه‌كتر بناسن و هۆگری تایبه‌تمه‌ندی و فكری و روحییه‌كانی یه‌كتر بن، ناچار پێوه‌ندییه‌كان سنووردار ده‌بنه‌وه. له دووره‌وه یه‌كتر ده‌بینن و له‌و جۆره دیتنه‌شدا ته‌نیا له‌ش به‌رچاو ده‌كه‌وێ و گرنگی پێ ده‌درێ.
هۆكارێكی به‌رچاوی تر وه‌ك چواره‌م هۆكار كه ئێمه له‌م نووسینه‌دا لای لێ ده‌كه‌ینه‌وه، هۆكاری فه‌رهه‌نگییه. له ئێران خه‌ڵك له هه‌موو شوێنه گشتییه‌كانی زانكۆ، ئیداره و داوده‌زگا حكوومی و تایبه‌ته‌كاندا هه‌میشه به یه‌ك مۆدێل و جلوبه‌رگه‌وه به‌رچاو ده‌كه‌ون. ئه‌و شێوازه‌ش یان به دڵیان نییه یان به‌لایانه‌وه شێوازێكی نوێ نییه، بۆیه بۆ بینینی مۆدێل هانا ده‌به‌نه به‌ر سینه‌ما و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و… هتد. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی چێژێكی داخراو كه له‌خۆیدا جۆرێك جوانیناسی به‌رهه‌م دێنێ.
"ئه‌م ژنه بووه‌ته ئایدیا و تایپێك له ژنێكی جوان'' له رابردوودا له سینه‌مای هۆڵیوود به‌م جۆره ژنانه‌یان ده‌گوت هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر یان hustler كه له روانگه‌یه‌كی ئایدیاییه‌وه دڵی پیاوانی پارێزگاریش له خشته ده‌به‌ن. ئه‌م ژنه له هۆڵیوودی ساڵانی 60 و 70دا ژنێكی خاپینۆك بووه. به‌ڵام دواتر بووه به ده‌ورگێڕی سه‌ره‌كیی وه‌ك مارلین مۆنرۆ، مادۆنا، نیكۆل كیدمه‌ن و... هتد. ئه‌مانه بوونه‌ته نموونه‌یه‌ك له "ئه‌ستێره‌ی جه‌سته". ئه‌م ئه‌ستێره‌ی جه‌سته‌یه ئێسته به‌داخه‌وه نموونه‌ی تاقانه و به‌رجه‌سته‌ی ژنانه كه هه‌ڵبه‌ت له‌لایه‌ن پیاوانیشه‌وه په‌سه‌ند كراون. ژنان زۆرجار هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان بپارێزن له رێی جوانكاری و لێزه‌ر و ره‌نگكردنی قژ و سووراوسپیاوی جۆراوجۆره‌وه، خۆیان له شێوه‌ی ئه‌و ئایدیا و تایپه ده‌ربهێنن.
ئه‌حمه‌دی غوڵامی كه پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵناسییه، ئه‌م دۆخه به "های پێرفۆرمه‌نس" یان "نواندنه گه‌وره‌كه'" پێناسه ده‌كات، به‌جۆرێك ژن لێره‌دا ئه‌و ژنه‌ی پێشتر نییه كه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی به زاوزێ و به‌رهه‌مهێنه‌ر، جه‌سته‌ی خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنا. ئه‌م ژنه باڵای شانۆیه‌كی به ته‌واو مانایه. جامخانه‌یه‌كه له جوانیناسییه‌ك به پێناسه‌یه‌كی تره‌وه كه به‌گشتی له شێوه كولتووری و مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی دابڕاوه.
سه‌رچاوه‌كان:
1 ێرایش،مد و به‌ر كشی از زنان/نویسنگان؛ جوزف هنسن، ایرلین رید، ماری لیسواترز. مترج، افشنگ مقصودی، تهران: گل ژین، 1381
2. راپرسی له به‌ڕێزان: دكتۆر ئه‌حمه‌دی غوڵامی، دكتۆرای كۆمه‌ڵناسی، دكتۆر مه‌نیژه میرموكری، دكتۆرای زمان‌ناسی و چالاكی بواری مافی ژنان.