له كولتوورى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، زۆر كه‌م وا هه‌ڵده‌كه‌وێ ژنێك له بوارى نووسین خۆى له بابه‌ته ئیرۆتیكى و سێكسییه‌كان نزیك بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه عه‌ره‌ب بێت و مسوڵمان بێت، ئه‌وا نووسینى بابه‌تى "هه‌وه‌سبازى" كارێكى قوڕس ده‌بێت و بوێرییه‌كى زۆرى ده‌وێت.
راسته له كولتوورى عه‌ره‌بى و ئیسلامى زۆر كتێب له‌باره‌ى هه‌وه‌سبازییه‌وه نووسراون، له بوارى مێژووش زۆر كتێب باسى له بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌كان به سێكس نووسراون، به‌ڵام بابه‌تێك ته‌نیا هه‌وه‌سبازى بێت و هه‌موو تابۆكانى كۆمه‌ڵگه بشكێنێ، ئه‌وا ته‌نیا سه‌لوا نعێمى ئه‌نجامى داوه.
ره‌نگه بگوترێت هه‌موومان نووسه‌ر و پزیشكى به‌ناوبانگى میسڕى نه‌وال سه‌عداوى ده‌ناسین، ره‌نگه ئه‌و ژنه یه‌كه‌م كه‌س بێت ئه‌و رێیه‌ى تاقى كردبێته‌وه، بۆیه سه‌لوا یه‌كه‌م ژنى عه‌ره‌بى نییه شایانى ئه‌و ستایشه بێت. راسته نه‌وال سه‌عداوى له‌باره‌ى سێكسه‌وه بوێریى نواند تا بۆچوونه‌كانى خۆى خسته‌ڕوو، باجى دا تا خه‌ڵك له بۆچوونه‌كانى گه‌یشتن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه كتێب و نووسینه‌كانى نه‌وال سه‌عداوى زۆریان زانستین و یانیش ئه‌گه‌ر له به‌رگى رۆمان و چیرۆكیشدا بن، ئه‌وا له زانسته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، كه‌چى ئه‌وه‌ى سه‌لوا نعێمى پێوه‌سته به خواستێكى په‌تى ژنانه بۆ سێكس.
ئه‌و رۆمانه‌ى سه‌لوا نعێمى به ناونیشانى "به‌ڵگه‌ى هه‌نگوین" كراوه‌ته كوردى، ئێمه لێره‌دا پشت به ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌به‌ستین و ئه‌گه‌ر ئاماژه بۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌كى رۆمانه‌كه بكه‌ین، ئه‌وا له ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌وه وه‌رمان گرتووه. ئه‌و ژنه نووسه‌ر و شاعیرێكى سوورییه، ماوه‌یه‌كى زۆره له فڕه‌نسا ده‌ژیت، له زۆر له كه‌ناڵى راگه‌یاندنى فڕه‌نسى كارى كردووه.
سه‌لوا به بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆمانى "به‌ڵگه‌ى هه‌نگوین" جیا له‌وه‌ى هه‌رایه‌كى دروست كرد و له چه‌ند ناوه‌ندێكى توندڕه‌وه‌وه بڕیارى كوشتنى بۆ درا، به‌ڵام بۆ نه‌وه‌ى دواى خۆى له كچان و ژنانى عه‌ره‌ب رێچكه‌یه‌كى دانا، به‌شێوه‌یه‌ك ئێسته ده‌توانرێ چه‌ندان نموونه له ئه‌ده‌بى ئیرۆتیكى عه‌ره‌بى بهێنینه‌وه، كه به‌قه‌ڵه‌مى كچانى عه‌ره‌ب نووسراون، ده‌قى ئه‌ده‌بى ئه‌وتۆن بێ شه‌رمانه باس له خواست و حه‌زى ژنان ده‌كه‌ن بۆ سێكس.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێبه‌كه زۆر بچووكه، هه‌رچه‌نده له 11 به‌ش پێكهاتووه، به‌ڵام له چاپه عه‌ره‌بییه‌كه ته‌نیا 141 لاپه‌ڕه‌یه. هه‌ر به‌شێكیش باس له بابه‌تێكى پێوه‌ستدار به سێكس ده‌كات. پاڵه‌وانى سه‌ره‌كیى كتێبه‌كه كچێكى گه‌نجه و حه‌ز ده‌كات كتێب له باره‌ى سێكسه‌وه بخوێنێته‌وه، كچێكى رۆشنبیره رێكه‌وتى پیاوێكى رۆشنبیر ده‌كات، له رۆمانه‌كه به‌ناوى "بیرمه‌ند" ناوى دێت. بیرمه‌ند ئه‌و كه‌سه‌یه جیا له‌وه‌ى سكێس له‌گه‌ڵ كچه‌كه ده‌كات و ئاراسته‌ى تێڕوانینى كچه‌كه بۆ چه‌ندان بابه‌تى وه‌ك پێوه‌ندى ژن و پیاو، سێكس، كرده‌ى سێكسى، عه‌شق دیار ده‌كات.
ئه‌وه‌ى له خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌كه جێى سه‌رنج بێت، كچه‌ى پاڵه‌وان له رۆمانه‌كه "نووسه‌ر خۆیه‌تی" له گێڕانه‌وه‌كانى باس له ورده‌كاریى ئه‌و كرده سێكسییانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ "بیرمه‌ند" ئه‌نجامى داوه، هه‌موو شتێك پێوه‌ندى به‌جه‌سته‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تى چێژوه‌رگرتن له جه‌سته، ته‌نانه‌ت رۆمانه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌كات، "خه‌ڵكانێك هه‌ن روحى كه‌سانى تر ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام من جه‌سته‌یان، هیچ شتێك له‌باره‌ى رووحى خۆم و روحى ئه‌وان نازانم، به‌ڵام جه‌سته‌ى خۆم و جه‌سته‌ى ئه‌وان ده‌زانم".
له شوێنێكى تر ده‌نووسێ "كاتێك ده‌گه‌یشتمه لاى ته‌ڕ ده‌بووم، یه‌كه‌م كار كه ئه‌نجامى ده‌دا ئه‌وه‌بوو په‌نجه‌كانى بۆ ناو گه‌ڵم ده‌برد، تا هه‌نگوینه‌كه به‌سه‌ر بكاته‌وه، ئه‌و به هه‌نگوین ناوى ده‌برد، دواتر تامى هه‌نگوینه‌كه‌ى ده‌كرد و ماچى ده‌كردم، قووڵ به ده‌مم شۆڕ ده‌بووه‌وه".
هه‌رچه‌نده سه‌لوا زمانى تر ده‌زانێت، به‌ڵام وه‌ك خۆى له دیمانه‌كانى باسى ده‌كات، ئه‌و پێداگرى كردووه تا رۆمانه‌كه‌ى به‌زمانى عه‌ره‌بى "زمانى دایك" بنووسێ، چونكه ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات له نووسین چیتر رێ نه‌دات ئه‌م زمانه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه قۆرخ بكرێت. دواتریش ده‌ڵێ "سێكسی به‌زمانى دایك شیرینتره".