دڵزاری شاعیری ناوداری كورد، ئه‌مڕۆ 99 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو ده‌كات و پێ ده‌نێته ته‌مه‌نی 100 ساڵی، ئه‌مه‌ش به پێی ده‌قی شیعریی خۆی ئه‌و مێژووه به زیندوویی و دروستی ماوه‌ته‌وه.
دڵزار ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د كوڕی مسته‌فا كوڕی محه‌مه‌د ئاغای حه‌وێزی"ـه، له 8ی كانوونی دووه‌می 1920 له‌شارۆكه‌ی كۆیه له‌دایك بووه، ئه‌م مێژووه‌ی به ده‌قێكی شیعریی بۆ هه‌میشه پاراستووه، كه لە بەشێکی هۆنراوەی "حەفتا و دوو ساڵی تەمەنم رۆیی" دەڵێ:
هەشتی یەکی هەزار و نۆسەد و نەوەت و دوو
حەفتا و دوو ساڵی رەبەق لە تەمەنم تەواو بوو
وەک کەسانێکی ئازاد، ژینی ئاسایی نەژیاین
دوای بەندی و پارتیزانی ئێستاش وا لە غوربەتاین
بەڵام ئەوەی کە مایەی سەبەرزی و شانازییە
سەرشۆرنەکردنمان و خەبات و گیانبازییه
دڵزاری شاعیر له هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته شیعر نووسین و نازناوی "دڵزار"ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و پێی ناسراوه، برای شاعیرانی كۆچكردوو خاتوو فریشتە و کەریم شارەزایە، لە بنەماڵەیەکی ئەدەبپه‌روەری هۆشیار گه‌وره بووه.
ئه‌و شاعیره توانیویه‌تی زۆر بە چاکی فێری زمانەکانی عه‌ره‌بی، فارسی ببێت، به‌شێكی زۆری ژیانی له پێشمه‌رگایه‌تی و گرتووخانه و ده‌ربه‌ده‌ری به‌سه‌ر بردووه، زیاتر له 15 ساڵی ته‌مه‌نی له دووری خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه.
هیوا عه‌بدوڵا خوشكه‌زای شاعیر به "وشه"ی گوت: دڵزار ئێسته بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیره، ده‌توانێت به باشی هه‌موو یادگارییه‌كانی چه‌ندان ساڵ به‌ر له ئێسته‌ی بیربێته‌وه و به جوانی قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، توانایه‌كی باشی له گوتنه‌وه‌ی شیعره‌كانی هه‌یه، به ڕوویه‌كی خۆشه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میوان و خزمه‌كانی ده‌كات و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت.
شایانی باسه، دڵزار به‌م ته‌مه‌نه‌شه‌وه وازی له كوردایه‌تییه‌كه‌ی نه‌هێناوه و تا ئێسته ئه‌و كڵاوه له سه‌ری ده‌كات، كه به پیتی لاتینی له‌سه‌ری نووسراوه "كوردستان یان نه‌مان" كه كاتی خۆی ژنێك له لادێیه‌ك بۆی دروست كردووه.