كچی سه‌رۆكی پێشووی تونس وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باوكی، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و دایكی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی توڕه كردووه.
''زێن عابدین بن عه‌لی'' سه‌رۆكی پێشووی تونس، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه مووچه‌بڕ كرا و مووچه‌ی خانه‌نشینی نه‌ما، سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد و ڕای گه‌یاند، كه له‌به‌ر هه‌ژاریی له شاری جده‌ی سعودییه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
پاش ماوه‌یه‌ك له‌و هه‌واڵانه، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینییوه، كچه‌كه‌ی بن عه‌لی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رێكی ناسراو بڵاو كرده‌وه، كه خۆشه‌ویستیه‌تی و بڕیاره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌م وێنه‌یه هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه، چونكه له وێنه‌كه‌دا ته‌نیا ڕاپه‌ره‌كه و كچی سه‌رۆكی پێشووی تونس نین، به‌ڵكو باوك و دایكی كچه‌كه‌شی تێدایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پێوه‌ندییه‌كه‌یان فه‌رمییه و بڕیاره هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
ئه‌م دیمه‌نانه هاووڵاتیانی تونسی تووڕه كردووه، پێیان وایه نه‌سرینی كچی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یان، له‌پێناو پاره شوو به‌و ڕاپه‌ره ده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆی له هه‌ژارییه‌كه‌ی خێزانی باوكی به‌و هاوسه‌رگیرییه ڕزگار بكات.